وێنە؛ وەفدى یەکێتى و گۆڕان لە کۆبونەوەدان
09/10/2019
پێش نیوەڕۆى ئەمڕۆ
چوارشەممە، وەفدێکى باڵاى یەکێتى نیشتمانى کوردستان سەردانى مەکۆى سەرەکى
بزوتنەوەى گۆڕانیان کرد لە شارى سلێمانى و ئێستا لەگەڵ رێکخەرى گشتى و ئەندامانى
خانەى راپەڕاندندا لە کۆبونەوەدا.
بەپێى زانیارییەکانى
(سبەى) ئامانجى وەفدى یەکێتى بۆ پیرۆزبایى و دیداریانە لەگەڵ رێکخەرى گشتى و
ئەندامانى خانەى ڕاپەڕاندن کە مانگى رابردو لە رێى پرۆسەى هەڵبژاردنەوە لە ناو
جڤاتى نیشتمانییەوە هەڵبژێردران.
وەفدى یەکێتى پێکهاتون لە؛ عیماد ئەحمەد، عەدنان محەمەد، بافڵ
تاڵەبانى، لاهور شێخ جەنگى، شاڵاو کۆسرەت رەسوڵ و لەیف شێخ عومەر، لەلایەن عومەر
سەید عەلى رێکخەرى گشتى و ئەندامانى خانەى راپەڕاندنەوە پێشوازییان لێکرا.
سلێمانى/ بڕیار نامیق