خانەی راپەڕاندن لەگەڵ هەڵسوڕاوان و گۆڕانخوازانی دەڤەری سۆران کۆدەبێتەوە
19/10/2019
لە چوارچێوەی سەردان و کۆبونەوەکانیدا، خانەی راپەڕاندنی بزوتنەوەی گۆڕان لەگەڵ هەڵسوڕاوان و گۆڕانخوازانی سنوری دەڤەری سۆران کۆدەبێتەوە.
برزۆ مەجید، ئەندامی خانەی راپەڕاندنی بزوتنەوەی گۆڕان لە لێدوانێکدا بە (سبەی) راگەیاند؛ بڕیارە سبەینێ شەممە سەعات (2)ی پاشنیوەڕۆ خانەی راپەڕاندن لەگەڵ هەڵسوڕاوان و لایەنگرانی بزوتنەوەکە لە دەڤەری سۆران کۆببێتەوە بە مەبەستی گفتوگۆکردن لەسەر ئەو گۆڕانکارییانەی کە لە خانەی راپەڕاندن رویداوە و هەروەها قسەکردن لەسەر کۆی ئەو پرسانەی کە بزوتنەوەی گۆڕان سەرقاڵییەتی و خۆی بۆ ئامادە دەکات.
وتیشی: تەوەرێکی دیکەی کۆبونەوەکە گفتوگۆکردنە لەسەر کارنامە و پلانی داهاتوی بزوتنەوەکە و خانەی راپەڕاندن و هەروەها ناساندنی ئەرک و کارەکانی خانەی راپەڕاندن بە هەڵسوڕاوانی گۆڕان.