خانەی راپەڕاندن لەگەڵ هەڵسوڕاوان و گۆڕانخوازانی قەزای دوکان کۆدەبێتەوە
26/10/2019
لە چوارچێوەی سەردان و کۆبونەوەکانیدا، خانەی راپەڕاندنی بزوتنەوەی گۆڕان لەگەڵ هەڵسوڕاوان و گۆڕانخوازانی سنوری قەزای دوکان کۆدەبێتەوە.
بڕیارە ئهمرۆ شەممە سەعات (2:30)ی پاشنیوەڕۆ خانەی راپەڕاندن لەگەڵ هەڵسوڕاوان و لایەنگرانی بزوتنەوەکە لە دوکان کۆببێتەوە بە مەبەستی گفتوگۆکردن لەسەر ئەو گۆڕانکارییانەی کە لە خانەی راپەڕاندن رویداوە و هەروەها قسەکردن لەسەر کۆی ئەو پرسانەی کە بزوتنەوەی گۆڕان سەرقاڵییەتی و خۆی بۆ ئامادە دەکات.
هەروەها تەوەرێکی دیکەی کۆبونەوەکە گفتوگۆکردنە لەسەر کارنامە و پلانی داهاتوی بزوتنەوەکە و خانەی راپەڕاندن و هەروەها ناساندنی ئەرک و کارەکانی خانەی راپەڕاندن بە هەڵسوڕاوانی گۆڕان. کۆبونەوەکە لە هۆڵی (سەرچەم) لە شەقامی گشتی قەمچوغە بەڕێوەدەچێت.