د.به‌هار مه‌حمود: كاندید كردنی وه‌زیره‌كان ده‌بێت كۆده‌نگی فراکسیۆنە کوردییەکانی له‌سه‌ر بێت
30/10/2019
ئەندامێکی فراکسیۆنی گۆڕان لە ئەنجومەنی نوێنەران رایده‌گه‌یه‌نێت؛ بۆ پێكهێنانی حكومه‌تی نوێی عێراق، كاندید كردنی وه‌زیره‌كان ده‌بێت كۆده‌نگی فراکسیۆنە کوردییەکانی له‌سه‌ر بێت، دەشڵێت: رەشنوسێک ئامادەکراوە بۆ پێکهێنانی هاوپەیمانێتی فراکسیۆنە کوردستانییەکان.
د.بەهار مەحمود، ئەندامی ئەنجومەنی نوێنەرانی عێراق لە فراکسیۆنی گۆڕان راگەیاند: لە کۆبونەوەکەی ئەمڕۆدا وه‌ك فراكسیۆنه‌كانی ده‌روه‌ی یه‌كێتی و پارتی رەخنە و گله‌یی خۆیان گه‌یانده سەرۆکایەتی هەرێم و ئاماژەیان بەوەکرد کە ئەوان ته‌نها لە ئه‌ركدا هاوبەشن، به‌ڵام له پێدانی مافه‌كاندا به‌شدارنین.
وتیشی: سەرۆکایەتی هەرێم پشتیوانی رەخنەکانی ئێمەی کرد و ئاماژەیان بەوەکرد کە ئەوە دەکەنە خاڵی سەرەتا بۆ گێڕانەوەی متمانە و لەکاتی پابەندنەبونی یەکێتی و پارتیش، دەتوان له هاوپه‌یمانیه‌تییه‌كه بكشێنه‌وه.
سەبارەت بە هەنگاوەکانیش بۆ دروستکردنی هاوپەیمانێتی فراکسیۆنە کوردستانییەکان، د.بەهار مەحمود وتی:"هەنگاو نراوە بۆ دروستکردنی هاوپه‌یمانی فراكسیۆنه كوردستانییه‌كان له به‌غدا، بەڵام لەسەر ئەرزی واقیع هەنگاوەکان کردەیی نین، بۆ ئه‌و مه‌به‌سته‌ش سه‌ر‌ۆكایه‌تی هه‌رێم ره‌شنوسێكیان ئاماده كردوه بۆ پێكهێنانی فراكسیۆنه كوردستانیه‌كان، به‌ڵام فراكسیۆنه‌كان داوامان کرد لە ناوخۆماندا کۆبونەوەیەک بکەین بۆ ئەو مەبەستە".
سەبارەت بە دیاریکردنی کاندیدەکانیش بۆ پۆستە وزارییەکان ئەو ئەندامەی فراکسیۆنی گۆڕان رونیکردەوە، لە کۆبونەوەکەی ئەمڕۆدا بڕیاردرا لەسەر ئەوەی کە بەشدارانی کۆبونەوەکە بەرپرس دەبن لە دیاریکردن و پەسەندکردنی کاندیدەکان بۆ کابینەی نوێی حکومەت.