فراکسیۆنی گۆڕان: کاردەکەین بۆ هەڵوەشاندنەوەی کۆمیسیۆن

30/10/2019

فراکسیۆنی گۆڕان ساختەکارییەکانی دواین هەڵبژاردنی پەرلەمانی عێراق بە هۆکاری سەرەکی نەمانی متمانه‌ی هاوڵاتیان‌ به‌ دامه‌زراوه‌ ده‌ستورییه‌كانی عێراق لە قەڵەم دەدات و دەڵێت: کاردەکەین بۆ هەڵوەشاندنەوەی کۆمیسیۆن و لێپێچینەوە لە گەندەڵکاران.

فراکسیۆنی گۆڕان لە ئەنجومەنی نوێنەرانی عێراق پابەندبونی خۆی بە دژایەتی گەندەڵی و هێنانەکایەی دادی کۆمەڵایەتی دوپات دەکاتەوە و لە بەیاننامەیەکدا رایدەگەیەنێت؛"له‌ كۆبونه‌وه‌ی ئه‌مڕۆی فراكسیۆنی گۆڕان له‌ ئه‌نجومه‌نی نوێنه‌ران بڕیاڕماندا کە بەردەوامیدان بە دژوه‌ستانه‌وه‌ی گه‌نده‌ڵی و كاركردن بۆ هێنانه‌كایه‌ی دادی كۆمه‌ڵایه‌تی, بكه‌ینه‌ چه‌قی كاركردنمان".

فراکسیۆنی گۆڕان ساختەکارییەکانی دواین هه‌ڵبژاردنی ئه‌نجومه‌نی نوێنه‌رانی عێراق به‌ هۆكاری سه‌ره‌كی ئەم دۆخەی ئێستا و نه‌مانی متمانه‌ی هاوڵاتیان‌ به‌ دامه‌زراوه‌ ده‌ستورییه‌كان دەزانێت و دەڵێت: ده‌ست دەکەین به‌ كاركردن بۆ گرتنه‌به‌ری رێوشوێنه‌كانی هه‌ڵوه‌شاندنه‌وه‌ی کۆمیسیۆنی هەڵبژاردنەکانی عێراق و گۆڕینیان به‌ دادوه‌ر و كه‌سانی شاره‌زا له‌ژێر سه‌رپه‌رشتیی نه‌ته‌وه‌ یه‌كگرتوه‌كان.

لە بەشێکی دیکەی بەیاننامەکەدا فراکسیۆنی گۆڕان ئاماژەی بەو پڕۆژە یاسایە کردوە کە پێشکەشی پەرلەمانی کردوە بۆ گێڕانەوەی پارە دزراوەکانی عێراق و هەروەها پەسەندکردنی پڕۆژە یاسای (ئەمەت لەکوێ بو)، لەگەڵ کەمکردنەوەی دەرماڵە و ئیمتیازاتی هەر سێ سەرۆکایەتییەکەی عێراق.


هەواڵی زیاتر