خەڵاتی (ئاشتی‌ و ئازادی‌) بەخشرایە د.یوسف محەمەد

04/11/2019

كۆمه‌ڵەی ئاشتی‌ و مافی‌ مرۆڤی‌ ئوردنی‌، خه‌ڵاتی‌ رێزلێنان دەبەخشێتە د.یوسف محەمەد، وه‌ك كه‌سێكی‌ ئاشتی‌ خوازو به‌رپرسێكی‌ هاوسه‌نگ له‌پای‌ هه‌وڵه‌كانی‌ بۆ داكۆكیكردن له‌ ئاشتی‌ و ئازادی‌.

ئێوارەی رۆژی یەکشەممە، كۆمه‌ڵەی ئاشتی‌ و مافی‌ مرۆڤی‌ ئوردنی‌ له‌ گردی‌ زه‌رگه‌تە لە شاری سلێمانی خەڵاتی رێزلێنانی بەخشییە د.یوسف محه‌مه‌د، سه‌رۆكی‌ پێشوی‌ په‌رله‌مانی‌ كوردستان و سه‌رۆكی‌ ئێستای‌ فراكسیۆنی‌ گۆڕان له‌په‌رله‌مانی‌ عێراق، وه‌ك كه‌سێكی‌ ئاشتی‌ خوازو به‌رپرسێكی‌ هاوسه‌نگ له‌پای‌ هه‌وڵه‌كانی‌ بۆ داكۆكیكردن له‌ ئاشتی‌ و ئازادی‌ و مافی‌ پێكهاته‌كانی‌ دیكه‌، دور له‌ ده‌مارگیری‌ نه‌ته‌وه‌یی‌ و مه‌زهه‌بی‌.

كۆمه‌ڵەی ئاشتی‌ و مافی‌ مرۆڤی‌ ئوردنی‌، له‌لایه‌ن حسێن عدوان سه‌رۆكایه‌تی‌ ده‌كرێت كه‌ هاوكات جێگری‌ سه‌رۆكی‌ پارتی‌ یه‌كه‌می‌ ئوردنه‌.

 

سلێمانی/ بڕیار نامیق


هەواڵی زیاتر