بزوتنەوەی گۆران لەگەڵ هەڵسوڕاوانی نەرویژ کۆدەبێتەوە

09/11/2019

رۆژی دوشەممە (11/11/2019) کۆبونەوەی هەڵسوڕاوانی گۆڕان و دەستەی ئەنجومەن و بازنەکانی نەرویژ بەڕێوەدەچێت.

ئاراس وەلی، رێکخەری ژوری رەوەندی کوردی بە (سبەی) راگەیاند؛ کۆبونەوەکە بە بەشداری جەمال حاجی محەمەد، سەرۆکی جڤاتی گشتی و ژمارەیەک لە هەڵسوڕاوانی گۆڕان لە نەرویژ بەڕێوەدەچێت کە تێیدا تاوتوێی رێکخستنەوەی ئۆرگانەکانی بزوتنەوەی گۆڕان لە دەرەوە و ئامادەکارییەکان بۆ بەستنی کۆنفرانسی نیشتیمانی و  هەڵبژاردنە ناوخۆییەکان دەکرێت.

شوێن: هۆڵێکی تایبەت لەناو وێستگەی شەمەندەفەری ئۆسلۆ
پەیوەندی بکەن بە 90569028 - 93675655


هەواڵی زیاتر