بزوتنەوەى گۆڕان: پێویستە له هه‌ر گۆڕانکاریەک لە ده‌ستوردا مافه‌کانی کورد بپارێزرێت
13/11/2019
رێکخەرى گشتى بزوتنەوەى گۆڕان لەگەڵ به‌رپرسی نوێى ئۆفیسی یه‌کێتی ئه‌وروپا کۆدەبێتەوە و جەخت لە پێویستى پاراستنى مافەکانى کورد دەکاتەوە لە هەر گۆڕانکارییەک ئەگەر لە دەستورى عێراقدا بکرێت.
ئەمڕۆ چوارشەممە، ڤینسۆ-گییۆم پوپۆ به‌رپرسی نوێى ئۆفیسی یه‌کێتی ئه‌وروپا له هه‌رێمی کوردستان و شاندێکى یاوەرى سەردانى مەکۆى سەرەکى بزوتنەوەى گۆڕانیان کرد و لەلایەن عومەر سەید عەلى رێکخەرى گشتى و هۆشیار عومەر عەلى رێکخەرى ژورى پەیوەندیە دیپلۆماسییەکانى بزوتنەوەى گۆڕانەوە پێشوازییان لێ‌کرا و کۆبونەوە.
لە کۆبونەوەکەدا گفتوگۆ کرا لەبارەى گرنگی په‌یوه‌ندی و هاوکارییه‌کانی یه‌کێتی ئه‌وروپا بۆ هه‌رێمی کوردستان و پشتیوانی له ئاواره‌کان و پڕۆژه‌ی گه‌شه‌پیدان و ژێرخان که یه‌کێتی ئه‌وروپا خه‌رجی گرتۆته ئه‌ستۆ.
هاوکات روانین و سیاسه‌ته‌کانی بزوتنەوەى گۆڕان بۆ ئه‌نجامدانی گۆڕانکاری و چاکسازی سیاسی و ئابوری و خزمه‌تگوزاری و خۆشگوزه‌رانی بۆ هاوڵاتیان له هه‌رێمی کوردستان خرایەڕو.
هەروەک ره‌وشی عێراق و ناڕه‌زایه‌تیه‌کان تاوتوێ‌کران و جەختکرایەوە لە زه‌روره‌تی گوێگرتن له داخوازییەکانى خه‌ڵک و کۆتایهێنان به توندوتیژی و کوشتنى خۆپیشاندەران، سەبارەت بە هەوڵەکان بۆ هەموارکردنەوەى دەستور، ئەوە دوپاتکرایەوە کە بزوتنەوەى گۆڕان پاراستنی مافه‌کانی کورد و چوارچێوه‌ی فیداڵی ده‌وڵه‌تی عێراق بە گرنگ دەزانێت له هه‌ر گۆڕینێکی ده‌ستوردا.
سلێمانى/ بڕیار نامیق