گۆڕان: پێویستە ھەنگاوەکانی‌ چاکسازی‌ خێراتر و کاریگەرتر بکرێن

08/12/2019


ژوری‌ رۆژنامەوانی‌ بزوتنەوەی‌ گۆڕان رایدەگەیەنێت؛ ھێشتا ھەنگاوەکانی چاکسازی لەئاست خواست و داواکاری خەڵکی ھەرێمی کوردستاندا نیە و "پێویستە ھەنگاوەکان خێراتر و کاریگەرتر و سەرجەم بوارەکانی ژیانی ھاونیشتیمانیان بگرێتەوە".

لەو راگەیەندراوەدا کە پەیوەندیدار بە وتاری سەرۆکی ئەنجومەنی وەزیران لە بارەی ئەدای حکومەت لە (100) رۆژی رابردودا بڵاوی‌ کردوەتەوە، ژوری‌ رۆژنامەوانی‌ دوپاتی‌ دەکاتەوە کە روانگەی بزوتنەوەی گۆڕان ئاشکرایە و لەسەرەتای دامەزراندنیەوە تا ئەمڕۆ، بەرنامەیەکی سیاسیی گشتگیری ھەیە و پرسی چاکسازی وەک ئەولەویەت سەیردەکات. هەر لەسەر ئەو بنەمایەش بەشداری کابینەی نۆیەمی حکومەتی حکومەتی کردوە.

هەر لە راگەیەندراوەکەدا هاتوە؛ بڕوامانوایە ھێشتا ھەنگاوەکانی چاکسازی لەئاست خواست و داواکاری خەڵکی ھەرێمی کوردستان نیە و، پێویستە ھەنگاوەکان خێراتر و کاریگەرتر و سەرجەم بوارەکانی ژیانی ھاونیشتیمانیان بگرێتەوە.


دەقی‌ راگەیەندراوەکە:
راگەیەندراوی رۆژنامەوانی

پەیوەندیدار بە وتاری بەرێز سەرۆکی ئەنجومەنی وەزیران لەبارەی ئەدائی حکومەت لە(100) رۆژی رابردودا.
روانگەی بزوتنەوەی گۆڕان ئاشکرایە کە لەسەرەتای دامەزراندنیەوە تا ئەمڕۆ، بەرنامەیەکی سیاسیی گشتگیری ھەیە و پرسی چاکسازی وەک ئەولەویەت سەیردەکات. هەر لەسەر ئەو بنەمایەش بەشداری کابینەی نۆیەمی حکومەتی حکومەتی کردوە و، بەگرنگیەوە دەڕوانێتە ھەمو ھەوڵێک و ھەنگاوی چاکسازی.
لەم چوارچێوەیەدا، بڕوامانوایە ھێشتا ھەنگاوەکانی چاکسازی لەئاست خواست و داواکاری خەڵکی ھەرێمی کوردستان نیە و، پێویستە ھەنگاوەکان خێراتر و کاریگەرتر و سەرجەم بوارەکانی ژیانی ھاونیشتیمانیان بگرێتەوە.

ژوری رۆژنامەوانی
٨ی ١٢ی ٢٠١٩


هەواڵی زیاتر