سەرۆكایەتی هەرێم و پێنج لایەنی سیاسی كۆدەبنەوە
10/12/2019
بەمەبەستى یەکخستنى هەڵوێست و یەک گوتارى، پێنج لایەنى
کوردستانى بۆ پێکهێنانى هاوپەیمانى کوردستانى لە بەغدا لەگەڵ سەرۆکایەتى هەرێم
کۆدەبنەوە.
لە ئێسشتادا، پێنج لایەنى سەرەکى هەرێمى کوردستان، بەمەبەستى
پێکهینانى هاوپەیمانى کوردستانى لە ئەنجومەنى نوێنەرانى عێراق، لەگەڵ سەرۆکایەتى
هەرێمى کوردستان لە کۆبونەوەدان.
جەلال جەوهەر، ئەندامى خانەى راپەراندنى بزوتنەوەى گۆڕان، لە
بارەى ناوەڕۆکى کۆبونەوەکەوە راگەیاند: کۆبونەوەکە بە ئامانجى
گفتوگۆکردنە بۆ هەنگاوەکانى پێکهێنانى هاوپەیمانیەتییەک لە نێوان فراکسیۆنە
کوردستانییەکان لە بەغدا و تێیدا باس لە چۆنییەتى هەیکەلییەت و شکڵ و شێوەو
بنەمایى هاوپەیمانێتییەکە دەکرێت.
لە کۆبونەوەکەدا نوێنەرى هەریەکە لە ( پارتى دیموکراتى کوردستان
و بزوتنەوەى گۆران و یەکێتى نیشتمانى کوردستان و یەکگرتوى ئیسلامى کوردستان و
کۆمەڵى ئیسلامى کوردستان) بەشدارن.
بە پێى زانیارییەکان پێکهینانى ئەو هاوپەیمانێتییە لە
ئەنجومەنى نوێنەرانى عێراق بە مەبەستى یەکخستنى یەکهەڵوێستى و یەک گوتارى کوردە لە
بەغدا.
پێشتر لە کۆنگرەیەکى رۆژنامەوانیدا، نیچیرڤان بارزانى سەرۆکى
هەرێم رایگەیاند: دۆسیەى پێکهێنانى هاوپەیمانێتى فراکسیۆنە کوردییەکانى بەغدا، مستەفا سەید قادر جێگرى سەرۆکى هەرێم سەرپەرشتى دەکات.
هەلێر/ بریار نامیق