رێکخەری ژووری رۆژنامەوانی: لەگەڵ پێکەوەکارکردنی هاوبەشین لەبەغدا لەسەر بنەمای شەراکەتی راستەقینە

13/12/2019

رێکخەری ژوری رۆژنامەوانی بزوتنەوەی گۆڕان رایگەیاند،لەگەڵ شەراکەتی سیاسیی راستەقینە و گەڵاڵەکردنی ستراتیجێکی نوێی کوردین بۆ پرسی عێراق.

دلێر عەبدولخالق لە لێدوانێکی رۆژنامەوانیدا رایگەیاند، دۆخی سیاسی و ئەمنی عێراق ناجێگیر و مەترسیدارە و ئەگەرەکان بۆ هەموو نەتەوە و پێکهاتەکان کراوەن.

وتیشی "پێویستە کوردیش ئامادەکاری پلانداری هەبێت بۆ چەند پرسێکی گرنگ، بەتایبەت پرسی یاسای هەڵبژاردن و، هەمواری دەستور و، پێکهێنانی حکومەت و، پشکی کورد لە ڕوی سیاسی و داراییەوە، هەروەک گەڵاڵەکردنی ستراتیژێکی نوێ کوردیشی بۆ عێراق بەپێویست زانی.

رێکخەری ژوری رۆژنامەوانی ئاماژەی بەوەشکرد بزوتنەوەی گۆڕان لەگەڵ شەراکەتی سیاسیی راستەقینە و گەڵاڵەکردنی ستراتیجێکی نوێی کوردیدایە بۆ پرسی عێراق.

ئەم لێدوانەی رێکخەری ژوری رۆژنامەوانی لەکاتێکدایە، ماوەی زیاتر لە ١٠ رۆژە سەرۆکی حکومەتی عێراق دەستی لەکاركێشاوەتەوە و بەهۆی خۆپیشاندانەکانیشەوە دۆخی ئەمنی و سیاسی عێراق ئاڵۆز و ناجێگرە.


هەواڵی زیاتر