باڵیۆزی نیوزلەندا سەردانی بزوتنەوەی گۆڕان دەکات

19/12/2019

نیوەڕۆی ئەمڕۆ پێنج شەممە، لە مەکۆ سەرەکی بزوتنەوەی گۆڕان لەسلێمانی، عومەر سەید عەلی رێکخەری گشتی بزوتنەوەی گۆڕان پێشوازیکرد لە تریدین شیری دوبس باڵیۆزی نیوزلەندا لە عێراق.

لە دیدارێکدا گفتوگۆکرا لەبارەی دۆخی سیاسی عێراق و هەرێمی کوردستان، رێکخەری گشتی هیوای خواست هەرچی زوە عێراق لەو تەنگەژە سیاسییە رزگاربکرێت بە ئاڕاستەی جێبەجێکردنی داواکاری خۆپیشاندەران و خزمەتکردنی خەڵک.

رێکخەری گشتی جەختی کردەوە؛ وەک بزوتنەوەی گۆڕان پشتیوانی لە جێبەجێکردنی رێککەوتنی نێوان هەرێمی کوردستان بەغدا دەکەن، لەبارەی دۆخی هەرێمی کوردستانیش، رێکخەری گشتی وتی :"کاردەکەین بۆ سەرخستنی بەرنامە و کارنامەی کابینەی نوێی حکومەتی هەرێمی کوردستان، بە ئاڕاستەی چاکسازی و خزمەتکردنی هاڵاتیان.

لای خۆیەوە باڵیۆزی نیوزلەندا پشتیوانی وڵاتەکەی بۆ سەرخستنی پڕۆسەی سیاسی لە عێراق و هەرێمی کوردستان دوپاتکردەوە.

سلێمانی/ بڕیار نامیق


هەواڵی زیاتر