رونکردنەوەیەک له‌ ژوری رۆژنامەوانی بزوتنەوەی گۆڕان-ه‌وه‌ بۆ رایگشتی

22/12/2019

وەک ژوری رۆژنامەوانی بزوتنەوەی گۆڕان، بەپێویستی دەزانین ئەم دوو خاڵە بۆ رایگشتی بڵاوبکەینەوە:

یەکەم:
بزوتنەوەی گۆڕان چەند کەناڵێکی راگەیاندنی دیاریکراوی هەیە، کە هەواڵ و زانیاری و هەڵوێستەکانی خۆی تێدا بڵاودەکاتەوە، جگە لەم کەناڵ و پەیجە فەرمیەکانیان لە سۆشیالمیدیا خاوەندارێتی و نزیکایەتی لەگەڵ میدیای دیکە
نیە.
کەناڵەکانیش بریتین لە:
# سایتی سبەی
# سایتی KNNC
# رادیۆی گۆڕان
# سایتی فەرمی بزوتنەوەی گۆڕان

دووەم:
هەڵوێستی فەرمی بزوتنەوەی گۆڕان لەسەر روداوەکانی ناوخۆی کوردستان و عێراق و دەرەوە، کە لەلایەن جڤاتی نیشتمانیەوە دائەڕێژرێت و خانەی راپەڕاندن جێبەجێی ئەکا، لە رێی کۆنفرانسی رۆژنامەوانی و راگەیاندراو و لێدوانی زمانحاڵ، یان ژوری رۆژنامەوانیەوە بڵاودەکرێتەوە، بەپێچەوانەوە زانیارییەکان گوزارشت لە هەڵوێستی فەرمی گۆڕان ناکات.


یەکشەمە
٢٢ی ١٢ی ٢٠١٩


هەواڵی زیاتر