عەدنان عوسمان: پشتگیری لە هەڤاڵ ئەبوبەکر دەکەین
02/01/2020
بزوتنەوەی گۆڕان پشتیوانی لە د.هەڤاڵ ئەبوبەکر دەکات و بە پاریزگارێکی خەمخۆر ناویدەبات.
سکرتێری جڤاتی نیشتمانی بزوتنەوەی گۆران پشتگیری لە هەڵوێست و هەنگاوەکانی د. هەڤاڵ ئەبوبەکر دەکات و بە پاریزگارێکی دڵسۆز و خەمخۆر بۆ هاوڵاتیان ناویدەبات.
عەدنان عوسمان سکرتێری جڤاتی نیشتمانی بزووتنەوەی گۆڕان ڕایگهیاند، ئەوان بە وردی چاودێری کاری بەرپرسانی حکومی لە پشکی گۆڕان دەکەن، بۆ هەموو هەنگاوێکی باش کە لە خزمەتی هاوڵاتیان و باشکردنی ژیانیان بێت ئەوان پشتگیرییان لێدەکەن.
ئاماژەی بەوەشکردووە، د.هەڤاڵ ئەبوبەکر یەکێکە لەو بەرپرسە دڵسۆز و خەمخۆرانەی هەمیشە بۆ ئامانجە باڵاکانی هاوڵاتیان کاردەکات.
دوای ئەوەی د.هەڤاڵ ئەبوبەکر پارێزگاری سلێمانی ڕایگەیاند، حکومەت وەک پێویست نەوتی سپی دابەشناکات، پێویستە هاوڵاتیان پشت بەخۆیان ببەستن، کاردانەوەی جیاوازی لە تۆڕەکۆمەڵایەتییەکان بەدوای خۆیدا هێنا و بەشێک لە هاوڵاتیان دژی لێدوانەکەی بوون و بەشێکی دیکەشیان پشتگیری هەڵوێستەکەیان کرد.