سكرتێری‌ كاروباری‌ خه‌ڵك، بزوتنه‌وه‌ی‌ گۆڕان له‌خه‌ڵكه‌وه‌ بۆ خه‌ڵكه‌ و هه‌میشه‌ له‌به‌ره‌ی خه‌ڵكدا ده‌بێت

14/01/2020

له‌ئێستادا خانه‌ی‌ راپه‌ڕاندنی‌ بزوتنه‌وه‌ی‌ گۆڕان كار ده‌كات بۆ گه‌یاندنی‌ په‌یامی‌ بزوتنه‌وه‌كه‌ و وه‌رگرتنی‌ ڕای‌ كه‌سایه‌تی‌ و دڵسۆزانی‌ بزوتنه‌وه‌ی‌ گۆڕان، ڕۆژی‌ دوشه‌ممه‌ 13/1/2020 برزۆ مه‌جید سكرتێری‌ كاروباری‌ خه‌ڵك سه‌ردانی‌ قه‌زای‌ سه‌یدسادقی‌ كردو چه‌ند دیدارو به‌سه‌ركردنه‌وه‌یه‌كی‌ ئه‌نجامدا.
سه‌ره‌تا بۆ به‌ئاگابونی‌ دۆخی‌ هه‌ڵسوڕاوان و كاری‌ ڕێكخراوه‌ی‌ سه‌ردانی‌ مه‌كۆی‌ بزوتنه‌وه‌ی‌ گۆڕانی‌ كرد له‌ سه‌یدسادق و چاوی‌ كه‌وت به‌ هه‌ڵسوڕاوانی مه‌كۆكه‌ و چه‌ندین بیرو ڕاو ئاڵو گۆڕ كرا، دواتر هه‌ڵسوڕاوانی‌ سه‌یدسادق چه‌ند پێشنیارێكیان خسته‌ به‌رده‌م سكرتێری‌ كاروباری‌ خه‌ڵك،كه‌ داواكاری‌ دانیشتوانی‌ قه‌زای‌ سه‌یدسادق بوه‌ تا بیگه‌یه‌نێته‌ وه‌زیره‌كانی‌ بزوتنه‌وه‌ی‌ گۆڕان له‌ حكومه‌تی‌ هه‌رێمی‌ كوردستان.
 پاشان سكرتێری‌ كاروباری‌ خه‌ڵك سه‌ردانی‌ ماڵی‌ (حاجی‌ محه‌مه‌دی‌ مایندۆڵی‌) كرد و له‌نزیكه‌وه‌ گفتوگۆ له‌سه‌ر دۆخی‌ ناوچه‌كه‌ و شیكردنه‌وه‌ی‌ پلان و به‌رنامه‌ی‌ داهاتوی‌ بزوتنه‌وه‌ی‌ گۆڕان كرا.
له‌وته‌كانیدا سكرتێری‌ كاروباری‌ خه‌ڵك باسی‌ ئه‌وه‌ی‌ كرد، بزوتنه‌وه‌ی‌ گۆڕان له‌خه‌ڵكه‌وه‌ بۆ خه‌ڵكه‌ و هه‌میشه‌ له‌به‌ره‌ی خه‌ڵكدا ده‌بێت بۆ به‌رگریكردن له‌ماف و داواكارییه‌كانیان.
هه‌رله‌ سه‌ردانه‌كه‌یدا برزۆ مه‌جید به‌ هاوڕێیه‌تی‌ ئه‌حمه‌د قاجری‌ هه‌ڵسوڕاوی‌ دیاری‌ بزوتنه‌وه‌ی‌ گۆڕان له‌ناوچه‌كه‌ سه‌ردانی‌ ماڵی‌ خوالێخۆشبو (حاجی‌ محه‌مه‌د ئه‌مینی‌ قاجری‌) كه‌سایه‌تی‌ و پیاوماقوڵی‌ هۆزی‌ هارونی‌ كرد و  له‌ نزیكه‌وه‌ گفتوگۆی له‌گه‌ڵ خاتوو داده‌ ئاسكه‌ی هاوسه‌ری‌ خوالێخۆشبو و كوڕه‌كانی كرد. 
له‌م سه‌ردانانه‌یدا برزۆ مه‌جید سكرتێری‌ كاروباری‌ خه‌ڵك سوربونی‌ بزوتنه‌وه‌ی‌ گۆڕانی‌  بۆ چاكسازی‌ و باشتركردنی‌ ژیانی‌ هاوڵاتیان دوپات كرده‌وه‌و  رایگه‌یاند بزوتنه‌وه‌كه‌ مه‌به‌ستیه‌تی‌ گوێبیستی‌ ڕاو سه‌رنجی‌ هاوڵاتیان بێت تاكو له‌كاروباری‌ ڕێكخراوه‌ی‌ بزوتنه‌وه‌ی‌ گۆڕاندا ڕه‌نگبداته‌وه‌.


هەواڵی زیاتر