برزۆ مه‌جید، به‌رنامه‌ و ڕاسپارده‌ی‌ ڕه‌وانشاد نه‌وشیروان مسته‌فا كۆڵه‌كه‌ی‌ كاره‌كانمانه‌

14/01/2020

له‌درێژه‌ی‌ پلانكاری‌ خانه‌ی‌ ڕاپه‌ڕاندنی‌ بزوتنه‌وه‌ی‌ گۆڕان سكرتێری‌ كاروباری‌ خه‌ڵك به‌رده‌وامه‌ له‌به‌سه‌ركردنه‌وه‌ی‌ هاوڵاتیان و كه‌سایه‌تی‌ و دڵسۆزانی‌ بزوتنه‌وه‌ی‌ گۆڕان به‌مه‌به‌ستی‌ گوێبیستی‌ ڕه‌خنه‌و گله‌ی‌ و پێشنیاری‌ هاوڵاتیان  بۆ ئه‌وه‌ی‌ له‌كاری‌ ڕێكخراوه‌ی‌ بزوتنه‌وه‌ی‌ گۆڕاندا ڕه‌نگ بداته‌وه‌.
ڕۆژی‌ سێشه‌ممه‌ 14/1/2020 برزۆ مه‌جید سكرتێری‌ كاروباری‌ خه‌ڵك، سه‌ردانی‌ سنوری‌ ناحیه‌ی‌ بازیان و ده‌وره‌به‌ری‌ كرد و چه‌ندین دیدارو به‌سه‌ركردنه‌وه‌ی‌ ئه‌نجامدا.
سه‌ره‌تا له‌شارۆچكه‌ی‌ ئه‌ڵایی‌ سه‌ردانی‌ ماڵی (حاجی‌ حه‌سه‌ن خواكه‌ره‌می‌) كردو به‌تامه‌زرۆوه‌ گوێبیستی‌ سه‌رنج و تێبینه‌یكانی‌ بو، له‌قسه‌كانیدا حاجی‌ حه‌سه‌ن هیوای‌ خواست كارو به‌رنامه‌كانی‌ بزوتنه‌وه‌ی‌ گۆڕان درێژه‌ پێبده‌ن. 
دواتر له‌گوندی‌ كۆیكی‌ بازیان سكرتێری‌ كاروباری‌ خه‌ڵك، سه‌ردانی‌ ماڵی‌ (شێخ تالیبی‌ شێخ محمود و شێخ كامیلی‌) و (فایه‌ق ڕه‌سوڵ و عه‌بدوڵاجافی‌)  كردو گفتوگۆ له‌سه‌ر به‌رنامه‌ی‌ چاكسازی‌ و پلانكاری‌ به‌رنامه‌ی‌ داهاتوی‌ بزوتنه‌وه‌ی گۆڕان كرا و پێشنیار خرایه‌ به‌رده‌م سكرتێری‌ كاروباری‌ خه‌ڵك بۆ باشتركردنی‌ كاری‌ ڕێكخراوه‌ی‌ بزوتنه‌وه‌ی‌ گۆڕان.
له‌درێژه‌ی‌ سه‌ردانه‌كه‌یدا له‌ سنوری‌ بازیان برزۆ مه‌جید سكرتێری‌ كاروباری‌ خه‌ڵك، سه‌ردانی‌ ماڵی‌ (كاوه‌ بازیانی‌) هه‌ڵسوڕاوی‌ دیاری‌ بزوتنه‌وه‌ی‌ گۆڕانی‌ كردو له‌وێش چاوی كه‌وت به‌چه‌ندین كه‌سایه‌تی‌ ناوچه‌كه‌ و دڵسۆزانی‌ گۆڕان. 
پاشان له‌شارۆچكه‌ی‌ به‌رده‌قاره‌مان سكرتێری‌ كاروباری‌ خه‌ڵك، سه‌ردانی‌ ماڵی (حه‌مه‌تاڵ عومه‌ر ده‌روێش ته‌ڕه‌ماری‌) كرد كه‌ باری‌ ته‌ندروستی‌ ناجێگیره‌ هیوای‌ ته‌ندروستی‌ باشی‌ بۆ خواست، دواتر سه‌ردانی ماڵی جه‌ماله‌ سور و كه‌سایه‌تی‌ ناوچه‌كه‌ی به‌سه‌ركردوه‌.
له‌سه‌ردانه‌كه‌یدا له‌ شارۆچكه‌ی‌ بازیان سكرتێری‌ كاروباری‌ خه‌ڵك، سه‌ردانی‌ ماڵی (هه‌مزه‌ حسێنی‌) كرد ،كه‌ كه‌سێكی‌ ماندو و دڵسۆزی‌ بزوتنه‌وه‌ی‌ گۆڕان بوه‌،  له‌كۆتایدا سكرتێری‌ كاروباری‌ خه‌ڵك سه‌ردانی‌ مه‌كۆی‌ بازیانی‌ بزوتنه‌وه‌ی‌ گۆڕانی‌ كرد و چاوی‌ كه‌وت به‌ هه‌ڵسوڕاوانی‌ گۆڕان له‌سنوره‌كه‌.
له‌م دیدارو به‌سه‌ركردنه‌وانه‌دا سكرتێری‌ كاروباری‌ خه‌ڵك ئه‌وه‌ی‌ باسكرد، ئه‌وان به‌رنامه‌و راسپارده‌ی‌ ڕه‌وانشاد نه‌وشیروان مسته‌فا به‌كۆڵه‌كه‌ی‌ كاره‌كانیان داده‌نێن و ئه‌و ئامانه‌تیه‌ی‌، كه‌ ڕاده‌ستی‌ ئه‌وانی‌ كردوه‌ به‌ئامانه‌ته‌وه‌و وه‌ك خۆی‌ كاری‌ له‌سه‌رده‌كه‌ن و به‌هیچ شێوه‌یه‌كیش سازش له‌سه‌ر پرۆژه‌ی‌ چاكسازی‌ و گۆرانكاری‌ ناكه‌ن، وتیشی‌ مه‌به‌ستمانه‌ ئه‌و بنه‌مایه‌ی‌ گۆڕانی‌ له‌سه‌ر دروست بوه‌ بیگه‌یه‌نینه‌ ئه‌نجام، كه‌ ئه‌ویش دژایه‌تی‌ گه‌نده‌ڵی‌ و سه‌رخستن و گه‌یاندنی‌  كاروانی‌  چاكسازیه‌.


هەواڵی زیاتر