هۆشیار عەبدوڵا: نوسراوەکەی لیژنەی نەزاهە مەترسی لەسەر بودجەی هەرێم دروست ناکات

16/01/2020

هۆشیار عەبدوڵا، ڕایگەیاند نوسراوەکەی لیژنەی نەزاهەی پەرلەمانی عێراق هیچ مەترسییەک لەسەر پشکی هەرێم بۆ بودجەی 2020 دروست ناکات.
لە نوسراوێکدا، هۆشیار عەبدوڵا ئەندامی لیژنەی دارایی پەرلەمانی عێراق بڵاویکردۆتەوە، ئەو نوسراوەی لیژنەی نەزاهە کە لە تۆڕە کۆمەڵایەتییەکاندا بڵاوکراوەتەوە گوایە بەهۆیەوە پشکی هەرێم دەبڕێت ڕاست نییە و ئەو کتابە کە لە لیژنەی نەزاهەوە نێردراوە نوسراوی لیژنەیەکی پەرلەمانییە و هیچ هێزێکی یاسایی و ئیلزا،ی مییە تا وەزارەتی دارایی عێراق پابەند بکات بە بڕینی پشکی هەرێم.
 ئاماژەی بۆ ئەوەشکردووە ،ساڵی 2020 تا ئێستا بودجەی نییە بەگوێرەی ئیداری مالی لەسەر بودجەی ۲٠۱۹ بە نسبەتی یەک لەسەر دوانزە حکومەتی عێراقی کارەکانی راییدەکات بە پشکی هەرێمی کوردستانیشەوە.


هەواڵی زیاتر