یەکگرتوی ئیسلامی سەردانی بزوتنەوەی گۆڕان دەکات

21/01/2020

وەفدێکى باڵاى یەکگرتووى ئیسلامى کوردستان بە سەرۆکایەتى سەلاحەدین محەمەد بەهادین ئەمیندارى گشتى سەردانى بزوتنەوەى گۆڕان دەکات. 
سەرلەبەیانى ئەمڕۆ وەفدێکى باڵاى یەکگرتووى ئیسلامى کوردستان کە لە ژمارەیەک لە ئەندامانى ئەنجومەنى سەرکردایەتى و ئەنجومەنى جێبەجێکردن بە سەرۆکایەتى مامۆستا سەلاحەدین بەهادین ئەمیندارى گشتى یەکگرتووى ئیسلامى کوردستان پێکهاتبوون سەردانى مەکۆى سەرەکى بزوتنەوەى گۆڕانیان کرد لە گردى زەرگەتەى شارى سلێمانى و لەلایەن عومەر سەید عەلى رێکخەرى گشتى بزوتنەوەى گۆڕان پێشوازییان لێکرا. 
دواتر لە کۆبوونەوەیەکدا کە ژمارەیەک لە ئەندامانى خانەى راپەڕاندن و جڤاتى نیشتمانى و ژوورەکانى بزوتنەوەى گۆڕان ئامادەبوون، گفتوگۆ کرا لەبارەى پەیوەندییەکانى نێوان هەردولا و بارودۆخى ئێستاى کوردستان و عێراق و ناوچەکە. 
مستەفا عەبدوڵا کارگێڕی ئەنجومەنی جێبەجێکردنى یەگرتووی ئیسلامی کوردستان راگەیاند، ئامانجی سەردان و کۆبوونەوەکەیان ئەوەیە کە یەکگرتووی ئیسلامی کوردستان دوای کۆنگرە بەرنامەی هەیە سەردانی سەرجەم لایەنەکان بکات،  سەرەتاش لە بزوتنەوی گۆڕانەوە دەستیانپێکردوە. 
هاوکات دلێر عەبدولخالق ڕێکخەری ژووری ڕۆژنامەوانی بزوتنەوەی گۆڕان ڕاگەیاند، کۆبوونەوەکە بۆ پتەوکردنی پەیوەندی نێوان هەردولا و تاوتوێکردنی دۆخی سیاسی هەرێمی کوردستان و عێراق و ناوچەکە بووە. 


هەواڵی زیاتر