بزوتنه‌وه‌ی‌ گۆڕان به‌رده‌وامه‌ له‌ به‌سه‌ركردنه‌وه‌ی‌ هاوڵاتیان و دۆستانی‌

30/01/2020


به‌هه‌ند وه‌رگرتنی‌ ڕاو سه‌رنجی‌ هاوڵاتیان و سه‌رجه‌م چین و توێژه‌كانی‌ ناو خه‌ڵك خانه‌ی‌ ڕاپه‌ڕاندنی‌ بزوتنه‌وه‌ی‌ گۆڕان به‌ردوامه‌ له‌ به‌سه‌ركردنه‌وه‌كانی‌، بۆ ئه‌و مه‌به‌سته‌ش ڕۆژی‌ چوارشه‌ممه‌ 29/1/2020 برزۆ مه‌جید سكرتێری‌ كاروباری‌ خه‌ڵك له‌شاری‌ سلێمانی‌ و ده‌وروبه‌ری‌ چه‌ندین سه‌ردان و به‌سه‌ركردنه‌وه‌ی‌ ئه‌نجامدا.

سه‌ره‌تا سه‌ردانی‌ چه‌ند كه‌سایه‌تیه‌كی‌ كرد كه‌ باری‌ ته‌ندروستیان ناجێگیره‌ هیوای‌ چاكبوه‌نه‌وه‌یانی‌ بۆ خواست، دواتر  سه‌ردانی‌ ماڵی‌ (حاجی‌ حه‌سه‌نی‌ قامیشی و براو كوڕبرازاكان)ی‌ كردو گفتوگۆیه‌كی‌ دورودرێژیان له‌سه‌ر به‌شێك له‌ پرسه‌كانی‌ كوردستان و ئه‌و كێشه‌ و گرفتانه‌ی روبه‌روی خه‌ڵك بونه‌ته‌وه‌ ئه‌نجامدا.

پاشان هه‌ریه‌ك له‌ له‌ماڵی (حاجی‌ ئیسماعیلی‌ دێرێ) و (حاجی‌ ئه‌حمه‌دی‌ شانه‌خسێی‌) و (ماڵی‌ مامۆستا تاهیر سه‌عیدی‌ شاعیری‌) به‌رسه‌ركرده‌وه‌و له‌نزیكه‌وه‌ سكرتێری‌ كاروباری‌ خه‌ڵك گوێبیستی‌ قسه‌و داواكارییه‌كانیان بوو.

برزۆ مه‌جید سكرتێری‌ كاروباری‌ خه‌ڵك مه‌به‌ستی‌ بوو له‌نزیكه‌وه‌ گوێبیستی‌ ڕاو سه‌رنجی‌ ئه‌و كه‌سایه‌تیانه‌ بێت تا بیكاته‌ به‌رنامه‌ی‌ كاری‌ بزوتنه‌وه‌ی‌ گۆڕان، له‌قسه‌كانیدا ڕونیكرده‌وه‌ كه‌، بزوتنه‌وه‌ی‌ گۆڕان بۆ خه‌ڵكه‌ و پێشمان باشه‌ ڕه‌خنه‌ی‌ بنیاتنه‌رمان لێبگیرێت و تاكو به‌باشترین شێوه‌ خۆمان ڕێكبخه‌ینه‌وه‌.

دواتر ئاماژه‌ی به‌وه‌دا "گۆڕان هێزێكه‌ بناغه‌كه‌ی‌ ره‌وانشاد نه‌وشیروان مسته‌فا دایناوه‌ به‌هیچ هێزێك هه‌ڵناته‌كێت، زۆركه‌سیش گره‌وی‌ له‌سه‌ر نه‌مانی‌ بزوتنه‌وه‌ی‌ گۆڕان كردوه‌ دڵنیاین ئاواته‌كه‌یان نایه‌ته‌دی‌، بزوتنه‌وه‌ی گۆڕان ئه‌مانه‌تی‌ نه‌وشیروان مسته‌فایه‌ ئه‌ركی‌ هه‌مومانه‌ بیپارێزین".

پاشان كه‌سایه‌تی‌ و دڵسۆزه‌كانی‌ گۆڕانیش ئه‌وه‌یان دوپات كرده‌وه‌ تا ئێستا هیچ هێزێك نیه‌ گۆڕان تێپه‌ڕنێت له‌دژایه‌تی‌ گه‌نده‌ڵی‌ و به‌رنامه‌ چاكسازیه‌كه‌ی‌، وتیشیان ده‌بێت گۆڕان وه‌ك له‌سه‌ره‌تاوه‌ چۆن دروست بوه‌ له‌سه‌ر به‌رنامه‌كه‌ی‌ خۆی‌ لاینه‌داوه‌ كاربكات بۆ سه‌رخستنی‌.

له‌كۆتایدا  برزۆ مه‌جید سه‌ردانی‌ (گوندی‌ حه‌سه‌ن ته‌په‌ی‌ خواروی‌) كرد له‌سنوری‌ ناحیه‌ی‌ پیره‌مه‌گرون و بنه‌ماڵه‌ی‌ (حاجی‌ عومه‌ر و حاجی‌ عوسمانی‌ حاجی‌ عه‌وڵای‌) به‌سه‌ركرده‌وه‌و گوێبیستی‌ راو سه‌رنجی‌ ئه‌وان بو كه‌ داواكاری‌ خزمه‌تگوزاریان هه‌بو داوایان كرد بزوتنه‌وه‌ی‌ گۆران له‌ڕێگه‌ی‌ وه‌زیره‌كانیانه‌وه‌ بۆیان جێبه‌جێبكه‌ن.


هەواڵی زیاتر