یەکەمین دیدارى گۆڕان دەستیپێکرد
01/02/2020
ئەمڕۆ یەکەمین دیداری گۆڕان بۆ هەڵسەنگاندنی کاری پێشوی سیاسیی بزوتنەوەکە و ئاڵوگۆڕی بۆچون و خستنەڕوی تێڕوانی نوێ بۆ داهاتوی کاری سیاسی بزوتنەوەی گۆڕان دەستیپێکرد.
ئەمڕۆ شەممە (1/2/2020)، لە مەکۆى سەرەکى بزوتنەوەى گۆڕان بە بانگهێشتکردنى نزیکەى (100) کەس لە خەڵکى دەستەبژێر و رۆشنبیر و ئەکادیمیست یەکەمین دیدارى گۆڕان بەڕێوەدەچێت.
بەرنامەى بەڕێوەچونى دیدارى گۆڕان:
پانێڵى یەکەم سەعات (10:00) بۆ (11:0) پێش نیوەڕۆ
*ناسنامەى فیکرى بزوتنەوەى گۆڕان، گۆڕان چییە ولە چ بەرەیەکى فیکریدا خۆى دەبینێتەوە.
*لە روى فیکرى و رۆشنبیرییەوە گۆڕان پێویستە چى بکات.
بەڕێوەربەرى پانێڵ: ستەم کامیل
پانێڵیستەکان:سەردار عەزیز، هۆشیار عومەرى عەلى، رزگار عەلى
پانێڵى دوەم (11:30) بۆ (12:30)
*بنەما فیکرییەکانى کارى سیاسى بزوتنەوەى گۆڕان پێویستە لە ئایندەدا چۆن بێت.
*هەڵسەنگاندنى کارنامەى فیکرى و سیاسى بزوتنەوەى گۆڕان لە رابردودا.
بەڕێوەبەرى پانێڵ: گەیلان عەباس
پانێڵستەکان: مەجید ساڵح، مەحمود رەزا، ماردین ئیبراهیم
پانێڵى سێیەم (1:30) بۆ (2:30)
* بزوتنەوەى گۆڕان چۆن ئەتوانێت کار لەسەر پرسە کۆمەڵایەتییەکان و کایەى پەروەردە بکات.
* رۆڵى رۆشنبیرانى بزوتنەوەکە لە گەڵاڵە کردنى ستراتیجى فیکرى و سیاسى گۆڕان.
بەڕێوەبەرى پانێڵ: ژینۆ محەمەد
پانێڵیستەکان : لاوک ئەحمەد، بێستون مەحمود، لەیلا محەمەد
پانێڵى چوارەم (3:00) بۆ (4:00)
*گۆڕان لە قۆناغى ئۆپۆزسیۆنەوە بۆ دەسەڵات و بەشدارى لە حکومەت پێویستى و تایبەتمەندییەکانى ئەم قۆناغە چیە.
*دانانى پلانى کورتخایەن و درێژخایەن بۆ بنەما فیکرى و سیاسییەکانى بزوتنەوەى گۆڕان.
بەڕێوەبەرى پانێڵ: عەدنان عوسمان
پانێڵیستەکان: ئاکۆ حەمەکەریم، بەهار مەحمود ، موحسین ئەدیب