وێنە؛ یەکەم (دیداری گۆڕان) بەڕێوەچو

01/02/2020

 ئەمڕۆ شەممە (1/2/2020) یەکەم دیداری گۆڕان، لە مەکۆی سەرەکی بزوتنەوەی گۆڕان لە گردی زەرگەتە بەڕێوەچو.

دیدارەکە چوار پانێڵی سەرەکیی لە خۆگرتبو بەمشێوەیە:

پانیڵی یەکەم: ناسنامەی فیکری بزوتنەوەی گۆڕان، گۆڕان چییە و لە چی بەرەکی فیکردا خۆی دەبینێتەوە، لە روی فیکری و رۆشنبیرییەوە گۆڕان پێویستە چی بکات.
بەڕێوەبەری پانێڵ: ستەم کامیل، پانێڵیستەکان (سەردار عەزیز، هۆشیار عومەر عەلی، رزگار عەلی)

پانێڵی دوەم: بنەما فیکرییەکانی کاری سیاسی بزوتنەوەی گۆڕان پێویست چۆن بێت لە ئایندەدا، هەڵسەنگاندنی کارنامەی فیکری و سیاسی بزوتنەوەی گۆڕان لە رابردودا.
بەڕێوەبەری پانێڵ: گەیلان عەباس، پانێڵیستەکان (مەجید ساڵح، مەخمود رەزا، ماردین ئیبراهیم).

پانێڵی سێیەم: بزوتنەوەی گۆڕان چۆن ئەتوانێ کار لەسەر پرسە کۆمەڵایەتییەکان و کایەی پەروەردە بکات، رۆڵی رۆشنبیرانی بزوتنەوەکە لە گەڵاڵەکردنی ستراتیجی فیکری و سیاسی گۆڕان.
بەڕێوەبەری پانێڵ: ژینۆ محەمەد، پانێڵیستەکان (لاوک ئەحمەد، بێستون مەحمود).

پانێڵی چوارەم: گۆڕان لە پڕۆژەی ئۆپۆزسیۆنەوە بۆ دەسەڵات و بەشداری لە حکومەت، تێپەڕبون بەم قۆناغەدا چی تایبەتمەندییەکی هەیە.
دانانی پلانی کورتخایەن و درێژخایەن بۆ بنەما فیکری و سیاسییەکانی بزوتنەوەی گۆڕان.
بەڕێوەبردین پانێڵ: عەدنان عوسمان، پانێڵیستەکان (ئاکۆ حەمەکەریم، بەهار مەحمود، موحسین ئەدیب).

دوای تەوابونی سەرجەم پانێڵەکان، ئاراس وەلی وتاری کۆتایی یەکەم دیداری گۆڕانی پێشکەشکرد و بەوشێوەیە کۆتایی بە یەکەم (دیداری گۆڕان) هات.


هەواڵی زیاتر