خانه‌ی ڕاپه‌ڕاندنی بزوتنه‌وه‌ی گۆڕان له هه‌ولێره
04/02/2020
بزوتنه‌وه‌ی گۆڕان هاونیشتمانیان و خه‌ڵك به كۆڵه‌كه‌ی سه‌ره‌كی خۆی ده‌زانێت.
برزۆ مه‌جید؛ هه‌وڵ ده‌ده‌ن كاروبهرنامه و ئامانهتهكهی ڕه‌وانشاد نه‌وشیروان مسته‌فا وه‌ك خۆی جێبه‌جێبكه‌ین و پارێزگاری لێبكه‌ین.
له چوارچێوه‌ی پلانی خانه‌ی ڕاپه‌راندن بۆ به‌سه‌ركردنه‌وه‌ی هاونیشتمانیان و هه‌ڵسوراوانی گۆڕان، برزۆ مه‌جید ئه‌ندامی خانه‌ی ڕاپه‌ڕاندنی بزوتنه‌وه‌ی گۆڕان له‌شاری هه‌ولێر سه‌ردانی چه‌ندین كه‌سایه‌تی كرد و له‌نزیكه‌وه گوێبیستی ڕاو سه‌رنج و ئامۆژگارییه‌كانیان بون.
دواتر ئه‌و كه‌سایه‌تیانه‌ی پارێزگای هه‌ولێر ئاماژه‌یان به‌وه‌دا كه، هه‌وڵی باشتركردنی ژیان و گوزه‌رانی هاوڵاتیان بده‌ن و كار بۆ جێبه‌جێكردنی به‌رنامه‌كانی گۆڕان بكه‌ن، چونكه به‌رنامه‌كانی بزوتنه‌وه‌ی گۆڕان هه‌مووی له‌به‌رژه‌وه‌ندی خه‌ڵكی كوردستانه.
برزۆ مه‌جید ئه‌ندامی خانه‌ی ڕاپه‌ڕاندن له‌سه‌ردانه‌كه‌یدا ڕایگه‌یاند؛ بزوتنه‌وه‌ی گۆڕان هاونیشتمانیان و خه‌ڵك بهكۆڵهكهی سه‌ره‌كی خۆی ده‌زانێت و به‌ڵێنی پێداون وته‌و ئامۆژگارییه‌كانیان بكه‌نه به‌رنامه‌ی كاری خانه‌ی راپه‌ڕاندن و هه‌وڵیش ده‌ده‌ن كاروبهرنامهو ئامانهتهكهی ڕه‌وانشاد نه‌وشیروان مسته‌فا وه‌ك خۆی جێبه‌جێبكه‌ین و پارێزگاری لێبكه‌ین.