عه‌دنان عوسمان ، بزوتنه‌وه‌ی‌ گۆڕان ده‌رگای واڵایه‌ بۆ كۆی‌ هاوڵاتیانی‌ كوردستان

06/02/2020

خانه‌ی‌ ڕاپه‌ڕاندنی‌ بزوتنه‌وه‌ی‌ گۆڕان له‌م وه‌رزه‌دا به‌نیازه‌ به‌شێكی‌ زۆری‌ هاوڵاتیان و ده‌نگده‌رانی‌ ببینێت تاكو سود له‌ڕاو بیرو بۆچونه‌كانیان وه‌ربگیرێت، له‌و چوارچێوه‌یه‌دا ئه‌مڕۆ پێنجشه‌ممه‌ 6/2/2020 عه‌دنان عوسمان سكرتێری‌ جڤاتی‌ نیشتیمانی‌ بزوتنه‌وه‌ی‌ گۆڕان له‌مه‌كۆی‌ سه‌ره‌كی‌ له‌گردی‌ زه‌رگه‌ته‌ی‌ سلێمانی‌  پێشوازی‌ له‌چه‌ندین هه‌ڵسوڕاو كه‌سایه‌تی‌ و مامۆستایی ئاینی‌ كرد و له‌نزیكه‌وه‌ گفتوگۆی‌ جدی‌ كرا له‌سه‌ر دۆخی‌ كوردستان و ناوخۆی‌ بزوتنه‌وه‌ی‌ گۆڕان.
 سكرتێری‌ جڤاتی‌ نیشتیمانی‌ بزوتنه‌وه‌ی‌ گۆڕان ئه‌وه‌ی‌ بۆ میوانه‌كان ڕونكردنه‌وه‌ كه‌،  بزوتنه‌وه‌ی گۆڕان وه‌ك هه‌میشه‌ له‌سه‌ر كارو به‌رنامه‌كانی‌ خۆیه‌تی‌ و سازشیشی نه‌كردوه‌ له‌سه‌ر به‌رنامه‌ چاكسازیه‌كانیان و ناشیكه‌ن.
 پاشان عه‌دنان عوسمان باسی‌ ئه‌وه‌یكرد گۆڕان به‌رپرسیارێتی‌ له‌ ئه‌ستۆدایه‌ و ئێستا ئه‌ركی‌ گۆڕان قورستره‌ چونكه‌ خه‌ڵك چاوی‌ له‌گۆڕانه‌ بۆ ئه‌وه‌ی‌ ژیان و گوزه‌رانیان چاك بكرێت، وتیشی‌ ئێمه‌ خۆمان به‌ به‌رپرس ده‌زانین له‌به‌رامبه‌ر خه‌ڵكی‌ كوردستان و مافی‌ ئه‌وانیشه‌ داواكارییان لێمان هه‌بێت.


هەواڵی زیاتر