خانه‌ی ڕاپه‌ڕاندن؛ هاوڵاتیان خۆیان خاوه‌نی گۆڕانن و خاوه‌ن ماڵن
09/02/2020
برزۆ مه‌جید؛ "پاراستنی گۆڕان ئه‌ركی سه‌رشانی هه‌مومانه"
د. ده‌رباز محه‌مه‌د؛ "گۆڕان له ستراتیجی خۆی لای نه‌داوه"
خانه‌ی ڕاپه‌ڕاندنی بزوتنه‌وه‌ی گۆڕان گرنگی به‌و گفتوگۆ‌و ڕاو سه‌رنجانه‌ی كه‌سایه‌تی و دڵسۆزانی گۆڕان ده‌دات كه له‌سه‌ردان و به‌سه‌ركردنه‌وه‌كانی ئه‌ندامانی خانه‌ی ڕاپه‌ڕاندنه‌وه ئه‌نجام ده‌درێت و گوێبیستی ده‌بن، ئه‌ندامانی خانه‌ی ڕاپه‌ڕاندن باس له‌وه ده‌كه‌ن هاوڵاتیان خۆیان خاوه‌ن گۆڕانن و خاوه‌ن ماڵن بۆیه هیچ جیاوازییه‌ك له‌نێوان سه‌ركردایه‌تی گۆڕان و خه‌ڵكدا نیه.
سه‌رله‌به‌یانی ئه‌مڕۆ یه‌كشه‌ممه 9/2/2020، هه‌ردوو ئه‌ندامانی خانه‌ی ڕاپه‌ڕاندنی بزوتنه‌وه‌ی گۆڕان (برزۆ مه‌جید سکرتێری کاروباری خەڵک و دكتۆر ده‌رباز محه‌مه‌د سکرتێری کاروباری ژورەکان) له‌ناو بازاڕی شاری سلێمانی سه‌ردانی چه‌ند كه‌سایه‌تی و كاسبكاری شاریان كرد.
له‌سه‌ردانه‌كه‌یاندا هه‌ریه‌ك له (حاجی ڕه‌حیم موبڕه‌یی) و (سالار شیوه‌كه‌ڵه‌یی) و (مه‌جید سه‌لیم) و (حاجی حه‌مه ئه‌مینی چۆڕك) و (كه‌مالی مه‌لا عه‌لی چه‌مه‌ك) و (به‌ختیار بۆسكانی) به‌سه‌ركرده‌وه‌و گفتوگۆیان له‌سه‌ر كێشه و گرفته‌كانی بازاڕ و رێگه‌ی چاره‌سه‌ركردنیان كرا.
دواتر كه‌سایه‌تی و كاسبكاره‌كان ئاماژه‌یان به‌وه‌دا ده‌بێت گۆڕان هه‌وڵی جدی بدات بۆ خزمه‌تكردنی هاوڵاتیان و كاربكرێت بۆ ئه‌وه‌ی چه‌ندین پرۆژه‌ی ستراتیجی و گرنگ له‌شاری سلێمانی ئه‌نجام بدرێت و هه‌وڵبده‌ن په‌یوه‌ندی كاروباره‌كانیان پته‌و تر بكه‌ن، چونكه خه‌ڵك چاوه‌ڕێی زۆر شتی باش له‌گۆڕان ده‌كات.
دوای گوێگرتنی ئه‌ندامانی خانه‌ی ڕاپه‌ڕاندن له‌ئاماده‌بوان، برزۆ مه‌جید باسی ئه‌وه‌ی كرد هاتون گوێ له‌خه‌ڵك بگرن و داوای ئامۆژگاری و پێشنیاریان لێده‌كه‌ن بۆ باشتركردنی دۆخه‌كه، وتیشی گۆڕان مافی هه‌مومانه بیپارێزین چونكه گۆڕان جگه له‌وه‌ی ئامانه‌تی ڕه‌وانشاد (نه‌وشیروانه مسته‌فا)یه خۆشی هێزێكه بوه‌ته هۆی هۆشیاركردنه‌وه‌ی هاوڵاتیان له‌و هه‌مو گه‌نده‌ڵی و ناشه‌فافیه‌ی له كوردستاندا هه‌یه.
له‌به‌شێكی تری قسه‌كانیدا برزۆ مه‌جید سكرتێری كاروباری خه‌ڵك ئه‌وه‌شی ڕونكرده‌وه كه هه‌وڵی ته‌واو ده‌ده‌ن كۆی پیشنیارو سه‌رنج و ئامۆژگارییه‌كانیان به‌شێكی سه‌ره‌كی بێت له‌پلانكاری بزوتنه‌وه‌ی گۆڕان، هه‌روه‌ها پاراستنی گۆڕان به‌ئه‌ركی سه‌رشانی هه‌موانی ده‌زانين چونكه هاوڵاتیان خۆیان خاوه‌ن گۆڕانن و خاوه‌ن ماڵن.
له‌كۆتایدا دكتۆر ده‌رباز محه‌مه‌د ئه‌ندامی خانه‌ی ڕاپه‌راندن ئاماژه‌ی به‌وه‌دا گۆڕان به‌هیچ شێوه‌یه‌ك له‌ستراتیجی خۆی لای نه‌داوه و هه‌میشه پێشوازی له ڕه‌خنه و پێشنیاره‌كان ده‌كات كه ئاڕاسه‌تی كراوه بۆ باشتر كردنی كاروبه‌رنامه‌كانی و خزمه‌تكردنی هاوڵاتیان.