وەفدێكی خانەی ڕاپەڕاندن سەردانی ھونەرمەندی گەورە مستەفا ئەحمەد ده‌كات

10/02/2020

مسته‌فا ئه‌حمه‌د؛ "گۆڕان نه‌وشیروان مسته‌فا دایناوه‌ وا به‌ئاسانی‌ له‌ناو ناچێت"
بزوتنه‌وه‌ی‌ گۆڕان به‌ پشتیوانی‌ خه‌ڵكی‌ كوردستان ده‌توانێت به‌رنامه‌ چاكسازییه‌كه‌ی‌ بگه‌یه‌نێته‌ ئه‌نجام.
خانه‌ی‌ ڕاپه‌ڕاندنی‌ بزوتنه‌وه‌ی‌ گۆڕان له‌پلانكاره‌كانیدایه‌ سه‌ردانی‌ سه‌رجه‌م چینو توێژه‌كانی‌ كوردستان بكات تا له‌ نزیكه‌وه‌ بیرو ڕاو سه‌رنجه‌كانیان بۆ پته‌وكردنی‌ بزوتنه‌وه‌ی‌ گۆڕان وه‌ربگرێت.
له‌چوارچێوه‌ی‌ ئه‌و پلانكارییه‌دا ڕۆژی‌ یه‌كشه‌ممه‌ 9/2/2020 هه‌ریه‌ك له‌ (برزۆ مه‌جید و دكتۆر ده‌رباز محه‌مه‌د) ئه‌ندامانی‌ خانه‌ی‌ ڕاپه‌ڕاندنی‌ بزوتنه‌وه‌ی‌ گۆڕان سه‌ردانی‌ هونه‌رمه‌ند (مسته‌فا ئه‌حمه‌د)یان كرد و له‌ نزیكه‌وه‌ بیرو ڕاو سه‌رنجه‌كان ئاڵوگۆڕ كران.
ئه‌ندامانی‌ خانه‌ی‌ ڕاپه‌ڕاندن گوێبیستی‌ قسه‌و باس و گێرانه‌وه‌كانی‌ هونه‌رمه‌ند بون كه‌ له‌گه‌ڵ ڕه‌وانشاد (نه‌وشیروان مسته‌فا ) هه‌یبوه‌ و كۆمه‌ڵێك ڕێنمایی دا به‌خانه‌ی‌ ڕاپه‌راندن بۆ باشتر كردن و پته‌وكردنی‌ بزوتنه‌وه‌ی‌ گۆڕان.
هونه‌رمه‌ند مسته‌فا ئه‌حمه‌د باسی‌ ئه‌وه‌كرد كه‌ گۆڕان ڕه‌وانشاد (نه‌وشیروان مسته‌فا ) دروستی‌ كردوه‌ به‌ئاسانی‌ له‌ناو ناچێت، وتیشی‌ كۆچی دوایی نه‌وشیروان مسته‌فا خه‌ڵك توشی‌ كاره‌سات بوو، ئه‌و هونه‌رمه‌ند باسی‌ ئه‌و پلانانه‌ی‌  كرد كه‌  نه‌وشیروان مسته‌فا هه‌یبوه‌ بۆ چاككردن و به‌ڕێوه‌بردنی‌ كوردستان.
له‌كۆتایدا ئه‌ندامانی‌ خانه‌ی‌ ڕاپه‌ڕاندن ڕایانگه‌یاند: بزوتنه‌وه‌ی‌ گۆڕان به‌پاڵپشتی‌ ئه‌وان و خه‌ڵكی‌ كوردستان ده‌توانێت به‌رنامه‌ چاكسازییه‌كه‌ی‌ بگه‌یه‌نێته‌ ئه‌نجام، هه‌روه‌ها پشتگیری‌ هونه‌رمه‌ندان به‌گرنگ ده‌زانن بۆ گۆڕان.


هەواڵی زیاتر