خانه‌ی‌ ڕاپه‌ڕاندن كه‌سوكاری‌ شه‌هیدانی‌ 17 شوبات و ڕۆژانی‌ دوای‌ به‌سه‌رده‌كاته‌وه‌

10/02/2020

برزۆ مه‌جید؛ بزوتنه‌وه‌ی‌ گۆڕان له‌سه‌ر بنه‌ماكانی‌ به‌دیهێنانی‌ چاكسازی‌، دادپه‌روه‌ری‌، كۆمه‌ڵایه‌تی‌، كه‌ ئه‌و پۆله‌ شه‌هیده‌ قاره‌مانانه‌ گیانی‌ خۆیانیان بۆ به‌خشی‌ به‌رده‌وام ده‌بێت.
وه‌كو وه‌فاو ڕێزگرتنی‌ به‌رده‌وام لێیان بزوتنه‌وه‌ی‌ گۆڕان له‌شاری‌ سلێمانی‌ سه‌ردانی‌ كه‌سوكاری‌ شه‌هیدانی‌ خۆپیشاندانه‌كانی‌ حه‌ڤده‌ی‌ شوبات و ڕۆژانی‌ دوایی ده‌كات.
رۆژی‌ دوشه‌ممه‌ 10/2/2020 برزۆ مه‌جید ئه‌ندامی‌ خانه‌ی‌ ڕاپه‌ڕاندنی‌ بزوتنه‌وه‌ی‌ گۆڕان له‌شاری‌ سلێمانی‌ سه‌ردانی‌ خانه‌واده‌و كه‌سوكاری‌ شه‌هیدانی‌ خۆپیشاندانه‌كانی‌ حه‌ڤده‌ی‌ شوبات و ڕۆژانی‌ دوای‌ كردو سوپاس و ڕێزو وه‌فای‌ بزوتنه‌وه‌كه‌ی‌ گه‌یانده‌ كه‌سوكاری‌ شه‌هیدان و به‌ڵێنی‌ پێدان كه‌ بزوتنه‌وه‌ی‌ گۆڕان له‌سه‌ر بنه‌ماكانی‌ به‌دیهێنانی‌ چاكسازی‌، دادپه‌روه‌ری‌، كۆمه‌ڵایه‌تی‌، كه‌ ئه‌و پۆله‌ شه‌هیده‌ قاره‌مانانه‌ گیانی‌ خۆیانیان بۆ به‌خشی‌،  به‌رده‌وام ده‌بێت.

له‌به‌شێكی تری قه‌سه‌كانیدا پێشی‌ ڕاگه‌یاندن بزوتنه‌وه‌ی‌ گۆڕان خۆی‌ به‌قه‌رزارباری‌ كۆی‌ قوربانیانی‌ ئه‌و خۆپیشاندانانه‌ و خۆپیشاندانه‌كانی‌ دوایش ده‌زانێت و ئومێدی‌ خواست كه‌ ڕۆژێك بێت ئاوات و ئامانجه‌كانی‌ شه‌هیده‌كان و خه‌ڵكی‌ كوردستانیش بێته‌ دی‌، دواتر كه‌سوكاری‌ شه‌هیدان لایی‌ خۆیانه‌وه‌ به‌ڵێنی‌ ئه‌وه‌یان دوپات كرده‌وه‌ كه‌ به‌رده‌وام بن له‌سه‌ر ئه‌و ڕێبازه‌ی‌ كه‌ شه‌هیده‌كانیان گیانیان بۆ به‌خشی‌ و ئامانه‌ته‌كه‌ی‌ ره‌وانشاد نه‌وشیروان مسته‌فایش كه‌ به‌رنامه‌ی‌ چاكسازی‌ و بزوتنه‌وه‌ی‌ گۆڕانه‌ وه‌ك چاویان بپارێزن.

نۆساڵ پێش ئێستاو له‌ 17شوباتی‌ ساڵی‌ 2011دا دانیشتوانی‌ به‌شێك له‌شارو شارۆچكه‌كانی‌ سه‌ربه‌پارێزگای‌ سلێمانی‌ و سه‌نته‌ری‌ شاری‌ سلێمانی‌ دژی‌ گه‌نده‌ڵی‌ و ناداد په‌روه‌ری‌ ڕژانه‌ سه‌رشه‌قام و ئه‌وكات له‌لایه‌ن چه‌كدارانی‌ حیزبه‌وه‌ ته‌قه‌ له‌ خۆپیشانده‌ران كراو به‌شێكیان  بونه‌ قوربانی‌ كه‌چه‌ند شه‌هیدێك و برینداری‌ لێكه‌وتوه‌وه‌.


هەواڵی زیاتر