دەرباز محەمەد: چاوەڕوانی هەڵوێستی عەلاویین بەرامبەر مافەکانی هەرێم

12/02/2020

ئەندامێکی خانەی راپەڕاندنی بزوتنەوەی گۆڕان رایگەیاند: چاوەڕوانی دانوستانین بۆ پێکهێنانی حکومەتی نوێی عێراق و دەمانەوێت هەڵوێستی سەرۆک وەزیرانی راسپێردراو بزانین بەرامبەر مافە دەستورییەکانی هەرێمی کوردستان.
د.دەرباز محەمەد ئەندامی خانەی راپەڕاندنی بزوتنەوەی گۆڕان رایگەیاند: لێدوانەکەی ئەحمەد ئەسەدی وتەبێژی هاوپەیمانی فەتح لەبارەی سازشکردن لە مافەکانمان لە حکومەتی نوێ راست نییە.
وتیشی :"بزوتنەوەی گۆڕان تائێستا هیچ بەڵێنێکی بە محەمەد تۆفیق عەلاوی سەرۆک وەزیرانی راسپێرردراو نەداوە بۆ سازشکردن لەسەر مافەکانی، بەڵکو چاوەڕوانی راو بۆچونی عەلاوی دەکات لەسەر کارنامە و شێوازی حکومەتی نوێ".
پاشان دەرباز محەمەد وتی :"دەمانەوێت بزانین هەڵوێستی عەلاوی لەسەر داواکارییەکانی خۆپیشاندەران، پەیوەندییەکانی دەرەوە و ناوەوە، هەروەها هەڵوێستی بەرامبەر هەرێمی کوردستان چۆنە".


هەواڵی زیاتر