كۆبونەوەی ئەنجومەنی مەكۆی پێنجوێنی بزووتنەوەی گۆڕان بەڕێوە چو

15/02/2020

ڕۆژی‌ هه‌ینی‌ 14/2/2020 له‌ مه‌كۆی‌ پێنجوێنی‌ بزوتنه‌وه‌ی‌ گۆڕان بەسەرپەرشتی باژێڕەوان و سكرتێری مەكۆ و بەئامادەبونی ئەندامانی ئەنجومەن و هەرسێ بازنەی پێنجوێن و گەرمك و ناڵپارێز و ڕایەڵەكان كۆبونه‌وه‌ی‌ ئه‌نجومه‌نی‌ مه‌كۆ به‌ڕێوه‌چو. 
له‌ كۆبونه‌وه‌كه‌دا باس له‌ هه‌لومه‌رجی‌ عێراق و ناوچه‌كه‌ و دۆخی‌ هه‌رێمی‌ كوردستان كرا و ڕۆڵی‌ بزوتنه‌وه‌ی‌ گۆڕان له‌ گۆڕانكاریه‌ سیاسیه‌كاندا ئاماژه‌ی‌ بۆ كرا و هه‌وڵه‌كانی‌ به‌رپرسانی‌ بزوتنه‌وه‌ی‌ گۆڕان له‌ حكومه‌تی‌ هه‌رێم بۆ خزمه‌تی‌ هاوڵاتیان باسی لێوه‌كرا.
ته‌وه‌رێكی‌ دیكه‌ی‌ كۆبونه‌وه‌كه‌ تایبه‌تبو به‌ باسكردنی ئامادەكاریەكان و خۆڕێكخستنەوەی گۆڕان بۆ كۆنفراسی بزوتنه‌وەی گۆڕان و كۆنفڕانسی ناوچەیی بزوتنەوەكە كە وابڕیارە لەئایندەیەكی نزیكدا ئەنجام بدرێت.


هەواڵی زیاتر