رێكخه‌ری ژوری حكومه‌ت: گۆڕان بۆ جێبەجێکردنى بەڵێنەکانى و داواکاریى خەڵک، لە حکومەتدایە
17/02/2020
رێكخه‌ری ژوری حكومه‌تى بزوتنەوەى گۆڕان رایده‌گه‌یه‌نێت؛ بزوتنه‌وه‌ی گۆڕان له‌سه‌ر بنه‌مای ناڕه‌زایی و داواکارى خه‌ڵك بۆ خزمه‌تی گشتی دروست بوه و به‌هه‌مان به‌رنامه‌ی چاكسازی و ئامانجیش بەشدارى حکومەتى کردوە و پڕۆژەى هەیە.
كاوه عه‌بدوڵا، رێكخه‌ری ژوری حكومه‌تی بزوتنه‌وه‌ی گۆڕان لەگەڵ نزیکبونەوەى ساڵیادى خۆپیشاندانەکانى (17)ى شوبات و داواکاریى هاوڵاتیان و هەنگاوەکانى گۆڕان بە ئامانجى پشتیوانیکردن و جێبەجێکردنى ئەو داواکارییانە، بە (سبەى) راگه‌یاند: گۆڕان له‌سه‌ر بنه‌مای كۆمه‌ڵیك پره‌نسپی گشتی بۆ خزمه‌تی كردنی هاوڵاتیانی كوردستان و چاره‌سه‌ركردنی كێشه‌كانیان دروست بوه، ئێستاش کە لە حکومەتداین به‌هه‌مان به‌رنامه و بۆچون له‌سه‌ر خزمه‌تكردنی خه‌ڵك و چاكسازی له هه‌رێمی كوردستان درێژه پێده‌ده‌ین و وه‌ك سه‌بازی ون سورده‌بین له‌سه‌ر جێبه‌جێكردنی چاكسازی له هه‌رێمی كوردستان".
سەبارەت بە جیاوازیى رۆڵى بزوتنەوەى گۆڕان لەوەى لەکات خۆپیشاندانەکاندا کە یەکەم هێزى ئۆپۆزسیۆن بو، ئێستاش لە حکومەتدا بەشدارە، کاوە عەبدوڵا دەڵێت: "له‌سه‌ر بنه‌مای چاكسازی و جێبەجێکردنى بەڵێنەکانى خۆمان و داواکارى هاوڵاتیان له‌گه‌ڵ پارتی دیموکراتى کوردستان بۆ دروستكردنی حكومه‌تی هه‌رێم رێككه‌وتوین، تیمی بزوتنه‌وه‌ی گۆڕان به به‌رنامه‌یه‌كی گشتگیره‌وه به‌شداری حكومه‌تی هه‌رێمی كردوه، لەگەڵ ئه‌وه‌ی سه‌رنج و تێبینیمان لەسەر ئەداى ئەم شەش مانگەى حكومه‌ت هەیە، به‌ڵام هەنگاویى سه‌رتایى ناوه بە ئاڕاستەى چاكسازی".
هەروەک ئەوەدەخاتەڕو کە ژوری حكومه‌تی بزوتنه‌وه‌ی گۆڕان داواکاری و گله‌یی خه‌ڵك وه‌رده‌گرێت و له‌گه‌ڵ تیمی حكومه‌ت تاوتوێ ده‌كات بۆ جێبه‌جێكردنیان چ له حكومه‌تی هه‌رێم یان حكومه‌ته خۆجێییه‌كان.