بازنەی لەندەنی بزوتنه‌وه‌ی‌ گۆڕان كۆبویه‌وه‌

17/02/2020

ڕۆژی یه‌كشه‌مه‌ 16/2/2020  كۆبونه‌وه‌ی‌ بازنەی لەندەنی بزوتنه‌وه‌ی‌ گۆڕان به‌ ڕێوه‌چو، له‌ كۆبونه‌وه‌كه‌دا تیشكخرایه‌ سه‌ر بڕیاره‌كانی‌ دواین كۆبونه‌وه‌ی‌ جڤاتی‌ نیشتیمانی‌ بزوتنه‌وه‌ی‌ گۆڕان و دواین گۆڕانكاریه‌ سیاسه‌كانی‌ عێراق و هه‌رێم و ناوچه‌كه.
ته‌وه‌رێ سەرەکی كۆبونه‌وه‌كه‌ تایبه‌تبو به‌ باسكردنی ئامادەكاریەكان و خۆڕێكخستنەوەی ئۆرگانەکانی بزوتنەوەی گۆڕان لە وڵاتی بەریتانیا و ئامادەسازی بۆ هه‌ڵبژاردنی ناوخۆیی ئۆرگانەکان و کۆنفرانسی نیشتمانی.
ته‌وه‌رێكی‌ دیكه‌ی‌ كۆبونه‌وه‌كه‌ تایبه‌تبو به‌ هه‌ڵسه‌نگاندنی‌ كاره‌كانی‌ ڕابردوی‌ بازنه‌كه‌و پلان دانان بۆ كاره‌كانی‌ ئاینده‌. 
له‌ كۆبونه‌وه‌كه‌دا ئاماده‌بوان باسیان له‌ ئه‌دای‌ كاری‌ وه‌زیره‌كانی‌ بزوتنه‌وه‌ی‌ گۆڕان كرد له‌ حكومه‌تی‌ هه‌رێمی‌ كوردستان و به‌گرنگیه‌وه‌ باس له‌ هه‌وڵه‌كانیان كرا بۆ خزمه‌تكردنی‌ هاوڵاتیانی‌ هه‌رێمی‌ كوردستان و هه‌وڵدان بۆ جێبه‌جێكردنی‌ ئه‌و كار و خزمه‌تانه‌ی‌ له‌ به‌رژه‌وه‌ندی‌ گشتیدان.


هەواڵی زیاتر