عه‌دنان عوسمان: هه‌وڵی‌ ته‌واوی‌ ئاشتكردنه‌وه‌ی‌ هه‌مو هاوڕێیانمان ده‌ده‌ین له‌ هه‌ركوێیه‌ك بن

17/02/2020

سكرتێری‌ جڤاتی‌ نیشتیمانی‌ بزوتنه‌وه‌ی‌ گۆڕان له‌ مه‌كۆی‌ سه‌ره‌كی‌ بزوتنه‌وه‌ی‌ گۆڕان له‌گه‌ڵ ده‌سته‌ی‌ نوێی‌ ئه‌نجومه‌نی‌ مه‌كۆی‌ كه‌لار كۆبوه‌وه‌، له‌ كۆبونه‌وه‌كه‌دا چه‌ند برسێك گفتوگۆیان له‌باره‌وه‌ كرا و وێڕای‌ پیرۆزبایی‌ پلانكاری‌ ئاینده‌ی‌ ئه‌نجومه‌نی‌ مه‌كۆی‌ قه‌زای‌ كه‌لار داڕێژرا.
عه‌دنان عوسمان له‌ كۆبونه‌وه‌كه‌دا باسی‌ پلانكاری‌ خانه‌ی‌ ڕاپه‌ڕندن و بزوتنه‌وه‌ی‌ گۆڕانی‌ كرد بۆداهاتوو وتی‌: له‌به‌رنامه‌و پلانكارماندایه‌ هه‌مو هاوڕێیان و دۆستانمان به‌سه‌ر بكه‌ینه‌وه‌ به‌شێوه‌یه‌ك كه‌ هیچ كه‌سێكی‌ لێ به‌ده‌رنه‌كه‌ین و هه‌مو ئه‌و هاوڕێیانه‌ی‌ كه‌ به‌هه‌رشێوه‌یه‌ك لێمان زویربون یان ناڕه‌زایه‌تیه‌كیان هه‌یه‌ ده‌چینه‌لایان و ئاشتیان ده‌كه‌ینه‌وه‌. 
ده‌سته‌ی‌ نوێی‌ ئه‌نجومه‌نی‌ مه‌كۆی‌ كه‌لار ئاماده‌ی‌ ته‌واویان ده‌ربڕی‌ بۆ جیبه‌جێكردنی‌ به‌رنامه‌ی‌ بزوتنه‌وه‌ی‌ گۆڕان و خزمه‌تكردنی‌ سه‌رجه‌م هه‌ڵسوراوان و دڵسۆزانی‌ بزوتنه‌وه‌ی‌ گۆڕان.


هەواڵی زیاتر