وهفدێكى یهكێتى سهردانى بزوتنهوهى گۆڕانی كرد
18/02/2020
ئێوارەی دوینێ سێشەممە (18/2/2019) وەفدێکی یەکێتی نیشتیمانی کوردستان بە سەرۆکایەتی قادر حەمە جان، ئەندامی ئەنجومەنی باڵای سیاسی و بەرژەوەندی یەکێتی و ژمارەیەک ئەندامی سەرکردایەتی و ستافی مەڵبەندی رێکخستنی سلێمانی ئەو حیزبە، سەردانی مەکۆی سەرەکی بزوتنەوەی گۆڕانیان کرد و لەلایەن عومەر سەید عەلی، رێکخەری گشتی بزوتنەوەی گۆڕان و ژمارەیەک لە ئەندامانی خانەی راپەڕاندن و جڤاتی نیشتیمانیەوە پێشوازییان لێکرا.
لە کۆبونەوەکەدا وەفدی یەکێتی جەختیان کردەوە لەسەر زەمینەسازی پێکەوە کارکردنی پارتە سیاسییەکان لەسەر ئاستی هەرێمی کوردستان و خۆ ئامادەکاری بۆ ئەگەرەکانی پێکهێنانی کابینەی نوێی حکومەتی عێراق.
هەروەها بە گرنگیان زانی کە پەیوەندییەکانی نێوان بزوتنەوەی گۆڕان و یەکێتی نیشتیمانی لە سنوری سلێمانی بەرەو پێش ببرێت و لێکتێگەیشتنی زیاتر هەبێت و هەردولا هەوڵبدەن بە ئاڕاستەی خزمەتکردنی خەڵک و دۆزینەوەی خاڵە هاوبەشەکان هەنگاوەکانیان چڕ بکەنەوە.
لای خۆیشیانەوە وەفدی بزوتنەوەی گۆڕان پێشوازیان لە هەر هەوڵێک کرد کە بۆ تەبایی و یەکڕیزی و یەکدەنگی پارتە سیاسییەکانی کوردستان و بەهێزکردنی پەیوەندییەکانی نێوان بزوتنەوەی گۆڕان و یەکێتی نیشتیمانی باش بێت.