ئه‌نجوومه‌نی مه‌كۆی هه‌ولێری بزووتنه‌وه‌ی گۆڕان كۆبونه‌وه
19/02/2020
ڕۆژی سێشه‌مه 2020/2/18 كۆبونه‌وه‌ی مانگانه‌ی ئه‌نجوومه‌نی مه‌كۆی هه‌ولێری بزووتنه‌وه‌ی گۆڕان به سه‌رپه‌رشتی هێمن شێخانی باژێڕوانی هه‌ولێری بزوتنه‌وه‌ی گۆڕان به‌ڕێوه‌چو.
ئامانج له كۆبونه‌وه‌كه باسكردنی دو ته‌وه‌ربو ته‌وه‌ری یه‌كه‌م باسكردنی هه‌نگاوه‌كانی جێبه‌جێكردنی ڕێكه‌وتنی بزوتنه‌وه‌ی گۆڕان بوو له كابینه‌ی نۆیه‌می حكومه‌تی هه‌رێمی كوردستان ،ته‌وه‌ره‌ی دووه‌م باسكردنی كاری ڕێكخراوه‌یی بزوتنه‌وه‌ی گۆڕان بوو.
له كۆبوونه‌وه‌كه‌دا جه‌خت له‌وه كرایه‌وه كه بزوتنه‌وی گۆڕان سوره له‌سه‌ر ئامانجه‌كانی و به‌شداری كردنیشی له حكومه‌تدا به مه‌به‌ستی خزمه‌ت كردنی هاوڵاتیانی هه‌رێمی كوردستانه، بزووتنه‌وه‌ی گۆڕان ڕێگاكانی گۆڕیوه به‌ڵام هه‌مان ئامانجی هه‌یه،بۆ جێبه‌جێكردنی ڕێكه‌وتنی چونه حكومه‌تیش هه‌نگاوه‌كان خێراتر بوون، هه‌روه‌ها له ئێستادا بڕیار له‌سه‌ر گێڕانه‌وه‌ی (350)سزادراوی گۆڕان دراوه، به وه‌رگرتنی پۆسته‌كانی استحقاقی گۆڕان له حكومه‌ت جێ په‌نجه‌ی بزوتنه‌وه‌ی گۆڕان له حكومه‌ت زیاتر ده‌بێت، بڕیاریشه به‌م نزیكانه گۆڕان پۆسته‌كانی له حكومه‌تی هه‌رێم وه‌ربگرێت.
تایبه‌ت به پرسی ناوخۆیی باس له دیاریكردنی ڕێكخه‌ره نوێكانی چه‌ند ژورێك كرا و بازنه و ڕایه‌له‌كان ڕاسپێردران كه مانگانه ڕاپۆرتی گشتگیریان هه‌بێت تێیدا سه‌رنج و ڕه‌خنه و پێشنیاره‌كانیان بۆ باشتر به‌رێوه‌چونی بزوتنه‌وه‌ی گۆران پێشكه‌ش بكه‌ن.