وه‌فدێكی بزوتنه‌وه‌ی گۆڕان سه‌ردانی یه‌كگرتوی ئیسلامی ده‌كات
19/02/2020
رێکخەری ژوری پەیوەندییە سیاسیەکانی بزوتنەوەی گۆڕان ڕایده‌گه‌یه‌نێت یه‌كڕیزی و ته‌بایی نێوان لایه‌نه سیاسیه‌كان به ئامانجی خزمه‌تی گشتی به‌گرنگ ده‌زانین.
ئه‌مڕۆ چوارشه‌مه ڕێكه‌وتی 19/2/2020 رێکخەری ژوری پەیوەندییە سیاسیەکانی بزوتنەوەی گۆڕان و وه‌فدی یاوه‌ری، سه‌ردانی مه‌كته‌بی په‌یوه‌ندیه‌كانی یه‌كگرتوو یانكردو، له‌لایه‌ت دكتۆر محه‌مه‌د هاودیانی و وه‌فدی یاوه‌ریه‌وه پێشوازیانلێكرا.
بەختیار عومەر ئەولێ، رێکخەری ژوری پەیوەندییە سیاسیەکانی بزوتنەوەی گۆڕان ڕایگه‌یاند: ئێمه وه‌ك بزوتنه‌وه‌ی گۆڕان هه‌میشه جه‌خت له یه‌كڕیزی و ته‌بای لایه‌نه سیاسیه‌كان ده‌كه‌ین، به ئامانجی خزمه‌تی هاولاتیانی هه‌رێمی كوردستان و ئاشته‌وایی سیاسی و كۆمه‌ڵایه‌تی و لە رێگەی پەیوەندیەکانەوە هێزە سیاسیەکان دەتوانن هاوکاری و هەماهەنگی بکەن بۆ سەرخستنی ئەو پرۆسانەی کە کۆمەڵگەی سیاسی پێویستی پێیەتی.
وتیشی: له هه‌مو دۆخێكداو به‌تایبه‌ت له دۆخی ئێستای عێراقدا كه ناوچه‌كه به دۆخێكی ئاڵۆز و هه‌ستیاردا تێده‌په‌ڕێت گرنگه لایه‌نه كوردیه‌كان یه‌ك ده‌نگ و یه‌ك هه‌ڵوێستبن و پارێزه‌ری قه‌واره‌ی سه‌ربه‌خۆی هه‌رێمی كوردستان بن و له به‌غداده‌وه شه‌ری مافه ده‌ستوری و یاساییه‌كانی خه‌ڵكی كوردستان بكه‌ن.
لای خۆشیه‌وه به‌رپرسی مه‌كته‌بی په‌یوه‌ندیه‌كانی یه‌كگرتوو ڕایگه‌یاند: به‌رده‌وامی سه‌ردان و گفتوگۆ و په‌یوه‌ندیه‌كان به‌گرنگ ده‌زانین بۆ هه‌ماهه‌نگی سه‌رجه‌م لایه‌نه‌كان و خزمه‌تی هاولاتیان له‌و ڕێگه‌یه‌وه.