بەختیار عومەر: یهكڕیزی و تهبایی نێوان لایهنه سیاسیهكان به ئامانجی خزمهتی گشتی بهگرنگ دهزانین
19/02/2020
لەدرێژەی سەردان و بەسەرکردنەوەی لایەنە سیاسیەکاندا ئەمڕۆ وەفدی ژوری پەیوەندییە سیاسیەکانی بزوتنەوەی گۆڕان بەسەرپەرشتی بەختیار عومەر ئەولێ، سەردانی کۆمەڵی ئیسلامی کوردستان و حیزبی زەحمەتکێشانی کوردستانیان کردو پێشوازیان لە کوێستان محەمەد وەزیری کاروکاروباری کۆمەڵایەتی کرد.
بەختیار عومەر ئەولێ، رێکخەری ژوری پەیوەندییە سیاسیەکانی بزوتنەوەی گۆڕان ڕایگهیاند: ئامانج لە سەردانەکانمان پتەوکردنی پەیوەندیە سیاسیەکانە بە شێوەیەکی سیستماتیک و لە کۆبونەوەکاندا گرنگی بەپرسی یەکڕیزی لایەنەکان و یەکخستنەوەی نوێماڵی کورد دراوە بە ئامانجی کەمکردنەوەی گرژیە سیاسیەکان و چارەسەرکردنی گرفت و قەیرانە کەڵەکەبوەکان.
وتیشی: یهكڕیزی و تهبایی نێوان لایهنه سیاسیهكان به ئامانجی خزمهتی گشتی بهگرنگ دهزانین و سەردانمان بۆلای لایەنە سیاسیەکان بەردەوامی دەبێت و لایەنەکانیش ئەم هەوڵەی بزوتنەوەی گۆڕان بەگرنگ وەسفدەکەن.
هەر ئەمڕۆ کوێستان محەمەد وەزیری کار و کاروباری کۆمەڵایەتی حکومەتی هەرێمی کوردستان لە هەولێر سەردانی ژوری پەیوەندیە سیاسیەکانی بزوتنەوەی گۆڕانی کردو پیرۆزبایی لە ڕێکخەری نوێی ژورەکە کردو هەوڵەکانی بۆ یەکڕیزی و تەبایی سیاسی بەگرنگ باسکرد.
ئەم سەردانانەی ژوری پەیوەندیە سیاسیەکانی بزوتنەوەی گۆڕان لە کاتێکدایە هەر ئەمڕۆ لەگەڵ وەفدی یەكگرتوی ئیسلامی کوردستان کۆبونەوە.