عوسمان بایدهمیر: ههتا كورد و كوردستان ههبێت فیداكاری نهوشیروان مستهفا لهیاد ناكات
20/02/2020
عوسمان بایدەمیر، پەرلەمانتاری پێشو و سیاسەتمەداری باکوری کوردستان رایگەیاند: تا کورد و کوردستان بمێنێت، خەباتکار و گیانفیدایی نەوشیروان مستەفا لەبیر ناکات.
ئەمڕۆ پێنجشەممە، دوای کۆبونەوەی لەگەڵ رێکخەری گشتی و ئەندامانی خانەی راپەڕاندن، عوسمان بایدەمیر تاجەگوڵینەی رێزلێنانی لەسەر ئارامگەی نەوشیروان مستەفا دانا و رایگەیاند: ئێستا لەسەر ئارامگەی نەوشیروان مستەفام، کە خەباتکارێکی کوردە، هەتا کورد و کوردستان مابێت گیانفیدایەکی خۆی لەبیر ناکات.
وتیشی :"هەتا کورد و کوردستان مابێت، ناوی نەوشیروان مستەفا لەناو نەمراندا دەمێنێتەوە".
سوپاسی هەڵویستەکانی بزوتنەوەی گۆڕانی کرد و رایگەیاند: گۆڕان بەشێکە لە رێککەوتن و یەکگرتویی کورد و ئەنجامدانی چاکسازیی لە باشوری کوردستان.
فۆتۆ/ بڕیار نامیق