برزۆ مه‌جید: كه‌م هێز هه‌یه هێنده‌ی گۆڕان ئاسته‌نگی بۆدروستكرابێت و خۆڕاگربوبێ له ئاستیا
20/02/2020
له‌درێژه‌ی پلانكاری بزوتنه‌وه‌ی گۆڕان و خانه‌ی ڕاپه‌ڕاندن بۆ باشتر كردن و به‌هێزكردنی بزوتنه‌وه‌ی گۆڕان، سكرتێری كاروباری خه‌ڵك له‌به‌سه‌ركردنه‌وه و دیداره‌كانی به‌رده‌وامه و ڕۆژی پێنجشه‌مه 19/2/2020 له‌قه‌زای شه‌قڵاوه‌و ناحیه‌ی باسرمه چه‌ندین دیدار و به‌سه‌ركردنه‌وه‌ی ئه‌نجامداو چه‌ندین كه‌سایه‌تی ناوچه‌كه‌ی به‌سه‌ركرده‌وه.
له‌به‌سه‌ركردنه‌وه‌كاندا برزۆ مه‌جید سكرتێری كاروباری خه‌ڵك ڕایگه‌یاند: كه‌م هێز هه‌یه هێنده‌ی گۆڕان ئاسته‌نگی بۆدروستكرابێت و خۆڕاگربوبێ له ئاستیا له‌قۆناغه جیاوازه‌كاندا.
وتیشی: گۆڕان هێزێكه به‌رده‌وام ده‌بێت و به‌سه‌ر كۆی كێشه‌كاندا زاڵده‌بێت و به‌رنامه و چاره‌سه‌ریشی بۆ ئاسته‌نگه‌كان داناوه، بزوتنه‌وه‌ی گۆڕان وه‌ك هه‌میشه هێزی خه‌ڵك بوه و به‌رده‌وام سه‌رنج و ڕه‌خنه‌ی دڵسۆزانی به‌هه‌ند وه‌رده‌گرێت
كه‌سایه‌تیه‌كانی ناوچه‌كه ئه‌م هه‌وڵانه‌ی بزوتنه‌وه‌ی گۆڕانیان به گرنگ وه‌سفكرد و پشتیوانی خۆیان بۆ بزوتنه‌وه‌ی گۆران دوپاتكرده‌وه.