بەرپرسی گۆشەی بەریتانیای بزوتنەوەی گۆڕان و بەرپرسی پەیوەندیە کوردستانیەکانی حیزبی دیموكراتی كوردستان لە دەرەوەی ووڵات كۆبونەوە

21/02/2020


ڕۆژی ٢٠/٠٢/٢٠٢٠  بەرپرسی گۆشەی بەریتانیای بزوتنەوەی گۆڕان  فوئاد جەمال سەلام  و شۆڕش حەمید بەرپرسی ئەنجومەن،  فەرهاد مارف بەرپرسی پەیوەندیە نیشتمانیەکانی ئەنجومەنی بەریتانیای بزوتنەوەی گۆڕان لەگەڵ   مادیح ئەحمەدی ئەندامی ڕێبەرایەتی و بەرپرسی پەیوەندیە کوردستانیەکانی حیزبی دیموكراتی كوردستان لە دەرەوەی ووڵات و مەولود سوارە نوێنەری ئەو حیزبە لە بەریتانیا و ئیدیسۆن فەرامەرزی بەرپرسی کۆمیتەی ئەو حیزبە لە بەریتانیا کۆبونەوە.

‎لە کۆبونەوەکەدا باس لە کاری پێکەوەیی بۆ بەرەو پێشخستنی دۆزی ڕەوای کوردو كاری هاوبەشی سەرجەم لایەنەکان کرا لە ناوەوە و دەرەوەی وڵاتدا و هه ردوولا هاو هه ڵوێست بوون لەسەر لێك نزیك بونەوەی زیاتری سەرجەم  هێزو لایەنە سیاسیەكانی چوارپارچەی كوردستان.


هەواڵی زیاتر