د.ده‌رباز محەمەد: وەفدی هەرێم و محەمەد عەلاوی نەگەیشتوون بە رێککەوتن

21/02/2020

ئەندامێکی شاندی لایەنە سیاسییەکانی هەرێم رایگەیاند، تاکو ئێستا شاندی هەرێم و سەرۆک وەزیرانی راسپێردراوی عێراق بۆ پیکهێنانی حکومەت، نەگەیشتوون بە رێککەوتن.

د.ده‌رباز محەمەد ئەندامی شاندی لایەنە سیاسییەکانی هەرێم بۆ گفتوگۆکردن لەگەڵ عەلاوی راگەیاند، تاکو ئەم ساتە شاندی هەرێمی کوردستان و محمەەد عەلاوی، بۆ پێکهێنانی کابینەی نوێی حکومەتی عێراق نەگەیشتوون بە رێککەتن و گفتوگۆکان بەردەوامن.

د.ده‌رباز محەمەد ئاماژەی بەوەش کرد، شاندی هەرێم و عەلاوی لەبارەی سیاسەت، بەرنامە و چۆنییەتی پێکهێنانی کابینەی نوێ بە رێککەوتن نەگەیشتوون.

شاندێکی لایەنە سیاسییەکانی هەرێمی کوردستان، بۆ گفتوگۆکردن لەگەڵ محەمەد عەلاوی کاندیدی راسپێردراوی حکومەتی عێراق لە بەغدایە، بۆ گەیشتن بە رێککەوتن بۆ چۆنییەتی بەشداریکردنی کورد لە کابینەکەی عەلاویدا.


هەواڵی زیاتر