مه‌كۆی هه‌ولێری‌ بزوتنه‌وه‌ی گۆڕان بڕوانامه‌ی خولی پێگه‌یاندنی سه‌ركرده‌ی به‌خشی به‌ چه‌ند هه‌ڵسوڕاوێك

25/02/2020

دوێنێ‌ دوشه‌ممه‌ 2020/2/24 بەئامادەبونی شەماڵ عەبدولوەفا ئەندامی خانەی ڕاپەڕاندنی بزوتنەوی گۆڕان و ئامادەبونی دەستەی بەڕێوبەری مەکۆی ھەولێر، بڕوانامه‌ی كۆتایی خولی پێگه‌یاندنی سه‌ركرده‌ دابه‌شكرا كه‌ ئه‌م خوله‌ بۆ ماوه‌ی (2) مانگ به‌رده‌وام بوو به‌ سه‌رپه‌رشتی میدیای مه‌كۆی هه‌ولێر.
هه‌نگاو هاشم به‌رپرسی میدیای مەکۆی ھەولێر له‌ ده‌ستپێكی مه‌ڕاسیمه‌كه‌دا ڕایگه‌یاند: ئه‌م خوله‌ بۆ یه‌كه‌م جاره‌ به‌ شێوه‌ی زنجیره‌ به‌ڕێوه‌بچێت، له‌ چه‌ندین بواری جیاوازی سه‌رده‌میانه‌ بو بۆ هه‌ڵسوڕاوانی مه‌كۆكه‌مان و چه‌ندین ڕاهێنه‌رو مامۆستای زانكۆ بابه‌تیان پێشكه‌شكرد.
وتیشی، لە كۆتایی خوله‌كه‌ هه‌ڵسوڕاوان له‌سه‌ر بابه‌تی جیاواز ڕاپۆرتیان پێشكه‌ش كرد.
دواتر شه‌ماڵ عبدولوه‌فا ئه‌ندامی خانه‌ی ڕاپه‌راندنی بزوتنه‌وه‌ی گۆڕان بۆ كاروباری باژێره‌كان بابه‌تێكی له‌ ژێر ناونیشانی (فكری گۆڕان) پێشكه‌ش كرد.
له‌ كۆتایی مه‌ڕاسیمه‌كه‌دا بڕوانامه‌ی خولی پێگه‌یاندنی سه‌ركرده‌ به‌خشرا به‌ به‌شداربووی خول.


هەواڵی زیاتر