لەتێکۆشانی ئازادی کوردستاندا یەکڕیزی مایەی سەرکەوتنە
03/03/2020
ڕۆژی یەکشەمە لە شاری بێرمینگهام کۆنگرەی نەتەوەیی کوردستان / کۆمیتەی بەریتانیا لە ژێر ناونیشانی (کاتی هاتووە کورد یەکێتی نەتەوەیی بکاتە ستراتیژ و بە سەر بەخۆیی بڕیاربدات ) سیمینارێکی بۆ ڕەوەندی کوردی بەست
بەبەشداری ژمارەیەکی بەرچاو لە کەسایەتی سیاسی و ڕۆشنبیر و چالاکی مەدەنی لە ڕۆژی ١/٣/٢٠٢٠ لەشاری بێرمینگهام لە وڵاتی بەریتانیا گفتوگۆی جدی دەربارەی یەک دەنگی و یەک ڕەنگی و زاراوەیەکی یەکگرتوو بۆ میلەتی کورد کرا لەتەواوی شارو شارۆچکەکانی کوردستانی گەورە.
بەشداربوان حەماسەت و پەرۆشی زۆریان نواند بۆ یەک ڕێزی و یەکبونی کورد لە ژێر چەتری کۆنگرەی نەتەوەیی کوردستان و داوایان کرد کە ئەم سیمینارانە بەردەوام بێت و لە شارەکانی تری بە ریتانیاش ئەنجام بدرێت.