بزوتنه‌وه‌ی گۆڕان به‌شدار بوو له کۆبونه‌وه‌ی كومیته‌ی دیبلوماسی هاوبه‌شی پارت و رێكخراوه كوردستانیه‌كان ده‌كات
04/03/2020
به بەشداری نوێنەری لایەنە سیاسیه‌کانی کوردستان و چەندین ڕێکخراوی کوردی و ئەندامانی دیبلۆماسی هاوبەشی پارت و ڕێکخراوەکان بیسته‌مین کۆبونەوەی خۆی ئەنجامدا.
ئامانجی کۆبونەوەکە بۆ گفتوگۆکردن و هه‌ڵسەنگاندنی ڕەوشی چوار پارچەی کوردستان بو بۆ هه‌ر پارچەیەک بەشداربویەک شیکاریەکی بۆ ئامادەبوان باسکرد.
سەبارەت بە باشوری کوردستان و ئایندەی هه‌رێمی کوردستان لەگەڵ حکومەتی عێراق و داوا‌و داخوازی کورد لە تەشکیل کردنی حکومەتی داهاتوی عێراق کە بڕیارە بەم نزیکانە پێكبهێنرێت میران ساڵح کە نوێنەرایەتی بزوتنەوەی گۆڕان دەکات لە کۆمیتەی دیبلۆماسی پارت و ڕێکخراوەکان بابه‌تێك پێشكه‌شكرا.
لەبەشی دووه‌می کۆبونەوەکە تایبەتبوو بە پلانسازی کاری دیبلۆماسی لە داهاتویەکی نزیکدا هه‌ندێک پێشنیار و پلان گفتوگۆی جدیان لە بارەوە کرا له‌وانه سەردانی پاپای ڤاتیکان و سەردانی کردنی بارەگای گشتی نەتەوە یەکگرتوەکان و ئاهه‌نگی نەورۆز لە ژێر دروشمی { یەکێتی نەتەوەیی کورد لەنەورۆزدا هێزی فاشیستان دێنە تێک شکاندن}
لەسەرانسەری ئەوروپا لەژێر چەتری کۆمیتەی هاوبەشی پارت و ڕێکخراوە مەدەنی و سیاسیەکاندا ساز بكرێت.