چەتری هەژاران، ئومێدێک بۆ ژیان

15/04/2020


 ڕێکخراوی خێرخوازی چەتری هەژاران لە بەریتانیا، کەمپەینێکی کۆکردنەوەی هاوکاری بۆ هەرێمی کوردستان ڕادەگەیەنێت و داوا لە کوردانی تاراوگە دەکەن هاوکاریەکانیان بگەیەننە کەمپەینەکە.
لە بەیاننامەیەکدا کە وێنەیەکی بۆ میدیای گۆڕان نێردرا ڕایدەگەیەنن: ئامانجیانە لەم دۆخە داراییە ناهەموارەدا، پشتیوانی هاوڵاتیانی هەرێمی کوردستانبن و لەوڕێگەیەوە هاوکاری بۆ هەرێمی کوردستان کۆبکەنەوە.
 
 دەشڵێن: بەمەبەستی کۆکردنەوەی پیتاک و کۆمەک بۆ ئەو خێزانانەی کە باری داراییان زۆر خراپە و کەم دەرامەتن بەمەبەستی هاوکاریکردنیان و دابینکردنی بژێوێکی کەم بۆ ژیانیان.
داوا لە ئێوەی خێرخواز و بەئەمەک دەکەین، کە هەرکەسێك لای خۆیەوە بەگوێرەی توانای خۆی هاوکاری و بەشداری بکات بۆ سەرخستنی ئەم کەمپینە.
بۆ ناردنی یارمەتیەکانتان دەتوانن لە ڕێگای ئەم ژمارە بانکیەوە هاوکارییەکانتان بنێرن و ئێمەش دڵنیاتان دەکەینەوە کە دەگاتە دەستی ئەو خێزانانەی کە شیاون و خوای گەورەش چاکەی چاکەکاران وون ناکات.
بە ڕێزتان دەتوانن یارمەتیەکانتان بۆ ئەم ژمارە حسابیە بنێرن
هاوکارییەکانتان هەمیشە جێگای ڕێزو سوپاس و پێزانینە

Chatry Hazharan
Sort Code: 04-00-04
Account number: 22213746
Bank Name: Monzo bank
بۆ زانیاری زیاتریش تکایە پەیوەندی بکە بە (مامۆستا بەکر ماوەتی ) بە ژمارە تەلەفۆنی ( 07761541296 ) یان بە ئیمەیڵ [email protected]


هەواڵی زیاتر