لە هەرێمدا نابێت بیر لەدابەشکردنی مەرکەزییەت بکەین، بەڵکو دەبێ کار بۆ چەسپاندنی لامەرکەزیەت بکەینەوە
17/04/2020
عەدنان عوسمان سکرترێری جڤاتی نیشتیمانی بزوتنەوەی گۆڕان؛ لە تویتێکدا لە تۆڕی کۆمەڵایەتی تویتەر، نوسیویەتی:
"تەنها لە کاتێکدا ئەتوانیت جەنگێکی نەوعی دژ بە مەرکەزییەت بکەیت، کە خۆت جیاوازبیت، کە بڕوات بە دابەشکردنی دەسەڵاتەکان و جیایی حزب و دەوڵەت و دەزگا حکومیەکان هەبێت. لە هەرێمدا نابێت بیر لەدابەشکردنی مەرکەزییەت بکەین! بەڵکو دەبێ کار بۆ چەسپاندنی لامەرکەزیەت بکەینەوە."