د.دەرباز محەمەد: هیچ ئه‌زمونێكی حكومڕانی سه‌ركه‌وتو به‌بێ لامەرکەزیەت نابێت
22/04/2020
ئەندامێکى خانەى راپەڕاندنى بزوتنەوەى گۆڕان رایدەگەیەنێت؛ له‌گه‌ڵ یه‌كێتی و پارتی قسه‌یان كردوه بۆ ئه‌وه‌ی خاڵێك دابنێن و ئەو جۆرە گرژیانەى لە رێگاى بەیاننامەوە دروست بوە نەمێنێ.
دکتۆر دەرباز محەمەد، ئەندامى خانەى راپەڕاندنى بزوتنەوەى گۆڕان رایگەیاند: ئێمه له سۆنگه‌ی به‌رپرسیارێتیمان وه‌كو هێزێكی سیاسی تایبه‌ت كه به‌شدارین له حكومه‌ت، به‌رپرسیارێتی بارودۆخی خه‌ڵك ده‌كه‌وێته ئه‌ستۆمان، بۆیە سه‌باره‌ت به‌و بابه‌ته‌ی (زینی وه‌رتێ)و دروستبونى گرژییەکانى نێوان یەکێتى و پارتى ئەو بەیاننامەو و بەیاننامە کارییە هیچ پاساوێک هەڵناگرێت.
لە چاوپێکەوتنێکدا کە دەنگى ئەمەریکا لەگەڵى ئەنجامداوە، دەرباز محەمەد دەڵێت: لەگەڵ هەردولا قسەمان کردوە بۆ کۆتایى هێنان بە گرژییەکانى نێوانیان کە پێمان وایە بەشێک لە گرژییەکان دروستکراون، قەناعەتیشمان وایە کێشەکان بەرەو نەمان دەچن.
لەبارەى هەڵوێستى بزوتنەوەى گۆڕان بۆ کۆبونەوەى سێ قۆڵى و رەوینەوەى بارگرژییەکان، ئەو ئەندامەى خانەى راپەڕاندن وتویەتى:" بۆ ئێمه گرنگ ئه‌وه‌یه ئه‌و بارگرژییه نه‌مێنێت، ئێمه هه‌م له‌گه‌ڵ پارتی هیچ كێشه‌مان نیه له‌گفتوگۆ و دانیشتنداین، له‌گه‌ڵ یه‌كێتی-ش به تەلەفۆن په‌یوه‌ندیمان هه‌یه، به‌ڵام نه‌گه‌یشتۆته دانیشتنی فه‌رمی، لای ئێمه گرنگ ئه‌وه بوه كه كێشه‌كه نه‌مێنێت ئه‌وه گرنگ نیه به‌سێ قۆڵی داده‌نیشین یا به‌دوقۆڵی.
جەختیش دەکاتەوە، یه‌كێتی و پارتی بۆ ئه‌وه‌ی یه‌كتر ببینین پێویستیان به‌كه‌س نیه، چونکە هەردولا دو هێزى لەیەکدانەبڕاون.
هەر لە چاوپێکەوتنەکەدا، دکتۆر دەرباز محەمەد دەربارەى بانگەشەى دوئیدارەیى رایگەیاند: به‌داخه‌وه ئه‌زمونی دو ئیداره‌یی په‌ڵه‌یه‌كی ره‌شه به ناوچه‌وانی ئه‌زمونی سیاسی و مێژوی هه‌رێمی كوردستانه، به هیچ شێوه‌یه‌ك له‌گه‌ڵ ئه‌وه نیین باس له‌مه‌سه‌له‌ی دو ئیداره‌یی بكرێت، به‌ڵام له‌گه‌ڵ ئه‌وه‌شدا هه‌تا سه‌ر ئێسقان شه‌ڕ له‌سه‌ر ئه‌وه ده‌كه‌ین كه هه‌مو قه‌زاو ناحیه و پارێزگایه‌ك ئه‌وه‌نده ده‌سه‌ڵاتی لامه‌ركه‌زی خۆی هه‌بێت كه هه‌ركارێك له قه‌زایه‌ك له رێگه‌ی قایمقامیه‌ته‌وه ته‌واو بێت پێویست نه‌كات بچێتەوە سەروى خۆى.
باسى لەوەشکردوە، هیچ ئه‌زمونێكی حكومڕانی سه‌ركه‌وتو به‌بێ لامه‌ركه‌زیه‌تێكی ئیداریی له‌سه‌ر بنه‌مایه‌كی دیموكراتی رێك‌وپێك دروست نابێت و سه‌رناكه‌وێت، بۆیە لە جیاتى دو ئیدارەى پرسى لامەرکەزییەت واقعیتر و پێویسترە.