عەدنان عوسمان: ‏کاتی شانخاڵی کردن نیە لە بەرپرسیارێتی، کاتی بەرپرسیارێتی هاوبەشە

26/04/2020


سکرتێری جڤاتی نیشتیمانی بزوتنەوەی گۆڕان ڕایدەگەیەنێت: ‏‏خەمی ئێمە نە حزب و لایەنەکانە نە بەرپرس و کەسایەتیەکانە، ئێمە تەنها لە خەمی خەڵک و خاکداین، ئەوانەش کە پشتی گۆڕانیان نەگرت وبەتەنیایان جێهێشت، بەرپرسیارن.

عەدنان عوسمان سکرتێری جڤاتی نیشتیمانی بزوتنەوەی گۆڕان، لە تویتێکدا لە پێگەی خۆی، لە تۆڕی کۆمەڵایەتی تویتەر، نوسیویەتی: ‏خەمی ئێمە نە حزب و لایەنەکانە نە بەرپرس و کەسایەتیەکانە، ئێمە تەنها لە خەمی خەڵک و خاکداین. موچەو ژیان و بژێوی هاوڵاتیان لەسەروی هەمو خەمەکانی ترەوەیە. بۆ ئەوەش چی گرنگ و پێویست بێت پێی هەڵئەستین.

دەشلێت: ‏کاتی شانخاڵی کردن نیە لە بەرپرسیارێتی.مەعلومە ئەوانەی بەردەوام لە دەسەلات و هاوبەشی دەسەڵات بون بەرپرسیاری ئەم دۆخە ئابوری و ئیداریە سەخت و خراپەن.
ئەوانەش کە پشتی گۆڕانیان نەگرت وبەتەنیایان جێهێشت وبەردەوام بون لەجێبەجێکردنی ئەو سیاسەتانە، بەرپرسیارن.کاتی بەرپرسیارێتی هاوبەشە.


هەواڵی زیاتر