د. یوسف محەمەد: بڕینی موچەی فەرمانبەرانی هەرێم کێشەیەکی سیاسی و ئابورییە
27/04/2020
د.یوسف محەمەد سەرۆکی فراکسیۆنی گۆڕان لە ئەنجومەنی نوێنەرانی عێراق رایگەیاند: له‌كاتی گفتوگۆكانی یاسای بودجه‌ی ساڵی (2019)دا، وه‌ك فراكسیۆنه كوردستانییه‌كان و ئه‌ندامانی لیژنه‌ی دارایی موچەی فەرمانبەران لە کێشەی نەوت جیاکرایەوە، بۆ یه‌كه‌مجار ده‌قێك له‌یاسای بودجه‌ی عێراق جێكرایه‌وه كه تیایدا هاتوه: "ئه‌گه‌ر هه‌رێم پابه‌ند نه‌بو بە رادەستکردنی ئەو بڕه نەوتە‌ی كه له یاسای بودجه‌دا بۆی دانراوه، ئه‌وا به‌و رێژه‌یه‌ی كه زیان ده‌دات له بودجه‌ی عێراق له به‌شه بودجه‌ی هه‌رێمی كوردستان ده‌بڕدرێت، به‌ڵام موچه‌ی فه‌رمانبه‌ران له‌مه جیاكرابوه‌وه.
ئاماژەی بەوەکردوە؛ سێ مانگی ساڵی (2020) به‌شه بودجه‌ی هه‌رێم له به‌غداوه بۆ هه‌رێم هاتوە، ئێستاش له‌به‌رئه‌وه‌ی عیراق یاسای بودجه‌ی ساڵی (2020) نییه، به‌پێی مادده‌ی (13)ی ئیداره‌ی دارایی عێراق ده‌بو حكومه‌تی عێراقی ئه‌و بڕه بودجه‌یه‌ی كه بۆ هه‌رێمی كوردستان ته‌رخان كراوه بینێرێت، به‌ڵام ئێستا كێشه‌كه سیاسی و ئابورییه له‌هه‌مان كاتدا، په‌یوه‌ندی به دابه‌زینی نرخی نه‌وته‌وه هه‌یه، عێراقیش خۆی قه‌یرانی هه‌یه و تادێت قه‌یرانه‌كانی زیاتر ئاڵۆز ده‌بێت.
د.یوسف محەمەد لەو چاوپێکەوتنەیدا لەگەڵ دەنگی ئەمەریکا رایگەیاندوە: نه‌ناردنی ئه‌و بڕه نه‌وته‌ی كه بڕیار بو هه‌رێم بیدات له ساڵی (2019) به‌ته‌واوه‌تی و له‌م چوار مانگه‌ی ئەمساڵدا، فشارێكی زۆری له‌سه‌ر عادل عه‌بدولمه‌هدی سه‌رۆك وه‌زیرانی كاربه‌ڕێكه‌ی عێراق دروستكردوه تا ئه‌و ئاسته‌ی كه به‌شێك له په‌رله‌مانتاران داوا داوابکەن عبدولمه‌هدی دادگای بكرێت و له‌سێداره بدرێت، ئه‌م فشارانه و دروست بونی ناكۆكی له‌نێوان به‌شێكی زۆر له كوتله شیعه‌كانی عێراق و به‌شێك له هێزه سیاسییه‌كانی هه‌رێمی كوردستان، هه‌موی پاڵنه‌رن كه به‌شه بودجه‌ی هه‌رێم بڕاوه.
جەختی کردەوە؛ فشارێكی زۆر له‌سه‌ر حكومه‌تی كاربه‌ڕێكه‌ی عێراق هه‌یه بۆ ئه‌وه‌ی هه‌رێم ناچار بكات به ئیلتیزامه نه‌وتیه‌كانی خۆی پابەندبێت.
د.یوسف محەمەد ئاماژەی بۆ ئەوەشکردووە کە؛ کە یه‌كێك له هۆكاره‌كان ره‌نگه په‌یوه‌ندی به‌وه‌وه هه‌بوبێت كه وتوێژه‌كانی دروستكردنی حكومه‌ته‌كه‌ی محەمەد عه‌لاوی په‌كخرا به‌هۆی ئه‌وه‌ی كه ئاماده نه‌بو فوئاد حسێن به وه‌زیر دابنێته‌وه كه ئه‌مه سه‌دریه‌كانی زۆر نیگه‌ران كردوه، ئه‌مینداری گشتی ئەنجومەنی وەزیرانی عێراقیش سه‌درییه، له ئۆفیسه‌كه‌ی ئه‌وه‌وه ئه‌م پرسانه جوڵێنراون و فشار له عادل عبدولمه‌هدی كرابێت ئه‌مانه و كۆمه‌ڵێك فشاری سیاسی تر ڕه‌نگه هۆكار بوبێت.
سەرۆکی فراکسیۆنی گۆڕان دەڵێت: هه‌رێمی كوردستان پابه‌ند نه‌بوه به‌و ئیلتیزامانه‌ی كه له یاسای بودجه‌ی (2019) خراوه‌ته سه‌ر شانی كه ده‌بو (250) هه‌زار به‌رمیلی رۆژانه بدات به سۆمۆ، له‌گه‌ڵیشیدا داهاتی ده‌روازه سنورییه‌كانی ناگه‌ڕێته‌وه بۆ حكومه‌تی عێراقی، داهاته‌كانی حكومه‌تی هه‌رێم شه‌فاف نیین كه هه‌مو ئه‌مانه كاریگه‌ری هه‌یه، راسته ئێمه موچه‌مان به‌ده‌ركرد له بابەتی ئیلتزامه نه‌وتیه‌كانی هه‌رێم له‌گه‌ڵ حكومه‌تی ناوه‌ندی، به‌ڵام چه‌ندینجار ساڵی رابردو داوامان له حكومه‌تی هه‌رێم كرد كه ئه‌گه‌ر بۆ پیشاندانی نیه‌ت پاكیش بێت بڕێك به‌شدار بێت له‌ناردنی نه‌وت له‌ڕێگه‌ی (سۆمۆ)وه بۆ ئه‌وه‌ی ئاماژه‌یه‌كی باش بێت كه هه‌رێم ده‌یه‌وێت رێکكه‌وتنی كۆتایی له‌بواری نه‌وت و غازدا ئه‌نجام بدات، به‌ڵام ئه‌مه‌ی ئێستاش كه حكومه‌تی عێراقی كردویه‌تی نایاساییه، چونكه ده‌بو پابه‌ند بێت به یاسای بودجه‌وه، هه‌روه‌ك چۆن له‌مانگه‌كانی یه‌ك و دو و سێ پابه‌ندبوه و یه‌ك له‌سه‌ر دوانزه‌ی نه‌فه‌قاتی ناردوه.
د.یوسف محەمەد ئاماژەی بەوەکرد؛ ئێستا دادگای باڵای فیدراڵی په‌كی كه‌وتوه له‌به‌ر نه‌بونی رێژه‌ی یاسایی دادگاكه، په‌نا بردن بۆ دادگاش له ئێستادا ئاسان نییه، ئه‌وه‌ی كه پێویسته بكرێت ئه‌وه‌یه كه له روی سیاسییه‌وه هه‌وڵه‌كان چڕ بكرێته‌وه بۆ ئەوەی کێشەکان له‌گه‌ڵ حكومه‌تی عێراقی یه‌كلابكرێته‌وه، به‌تایبه‌تی ئه‌گه‌ر حكومه‌ته‌كه‌ی مستەفا كازمی چانسی سه‌ركه‌وتنی هه‌بێت، گرنگه كه هه‌رێمی كوردستان به‌شێوه‌یه‌كی ئیجابی مامه‌ڵه له‌گه‌ڵ ئه‌و پرسه بكات و هه‌وڵ بدات له‌دروستكردنی ئه‌م حكومه‌ته، ئه‌وه‌نده‌ی له‌خه‌می ئه‌وه‌دابێت كه موچه و قوتی خه‌ڵكی كوردستان ده‌سته‌به‌ر بكرێت، ئه‌وه‌نده به‌لایه‌وه گرنگ نه‌بێ كێ ئه‌بێت به وه‌زیر و كێ نابێت به وه‌زیر .