د.دەرباز محەمەد: نەبوونى متمانە بە دادگا کێشەیە نەک هەڵگرتنى پارێزبەندى

07/05/2020

ئەندامێکى خانەى راپەڕاندنى بزوتنەوەى گۆڕان رایدەگەیەنێت، هەڵگرتنى پارێزبەندى لەسەر پەرلەمانتاران کێشەکە نییە، بەڵکو کێشەکە نەبوونى متمانەیە بە دادگا، ئاماژە بەوەش دەکات، دەسەڵاتى دادوەرى لە رابردودا نەیتوانیوە سەربەخۆیى بوونى خۆى بسەلمێنێت.

د.دەرباز محەمەد ئەندامى خانەى راپەڕاندنى بزوتنەوەى گۆڕان لەبارەى هەڵگرتنى پارێزبەندى لەسەر پەرلەمانتار رایدەگەیەنێت، بەتەواوى لەگەڵ ئازادى بیروڕاین، بەتایبەت بۆ پەرلەمانتاران.

ئاماژە بەوە دەکات، هەڵگرتنى پارێزبەندی کێشەکە نییە، چونکە رێوشوێنەکەى یاساییە، بەڵام کێشە متمانە نەبوونە بە دادگا وەک دەسەڵاتێکى سەربەخۆ.

ئەو ئەندامەى خانەى راپەڕاندنى بزوتنەوەى گۆڕان دەڵێت: بەداخەوە دەسەڵاتى دادوەرى نەیتوانى پێچەوانەکەى بسەلمێنێت و سەربەخۆیى بوونى بسەلمێنێت لە رابردودا.


هەواڵی زیاتر