خانەی راپەڕاندن لەگەڵ جێگری سەرۆکی هەرێم و تیمی گۆڕان لە حکومەت کۆبونه‌وه‌

10/05/2020

خانەی راپەڕاندن لەگەڵ جێگری سەرۆکی هەرێم و تیمی گۆڕان لە حکومەت، پرسی چاکسازیی و موچە و ژیانی خەڵک تاوتوێ دەکات.

ئەمڕۆ یەکشەممە، خانەی راپەڕاندنی بزوتنەوەی گۆڕان لەگەڵ جێگری سەرۆکی هەرێمی کوردستان و تیمی بزوتنەوەکە لە حکومەتی هەرێم کۆبوەوە، لە کۆبونەوەکەدا پرسی چاکسازی و موچەو ژیانی خەڵک تاوتوێ کران.

لە کۆبونەوەکەدا کە رێکخەری ژوری حکومەت ئامادەی بو، پشتگیری خانەی راپەڕاندن بۆ هەوڵ و ماندوبونی تیمی بزوتنەوەی گۆڕان لە حکومەتی هەرێم و کارکردن بۆ جێبەجێکردنی کارنامەی چاکسازی حکومەت، دوپاتکرایەوە.

فۆتۆ/ بڕیار نامیق


هەواڵی زیاتر