دەرباز محەمەد: گۆڕان بە بەرنامە کار لەسەر پرۆژەی چاکسازی دەکات

11/05/2020

ئەندامێکی خانەی ڕاپەڕاندنی بزوتنەوەی گۆڕان ڕایگەیاند، گۆڕان بە بەرنامە چوەتە حکومەت و بە بەرنامەش کار لەسەر پرۆژەی چاکسازی دەکات.

 د.دەرباز محەمەد ئەندامی خانەی ڕاپەڕاندنی بزوتنەوەی گۆڕان لە تویتەری خۆی نوسیویەتی " سی ساڵ گەندەڵی و وێرانە بە چەند مانگێک چاک ناکرێ، گرنگ هەنگاوی یەکەمە کە نراوە"

ئاماژەی بەوەشکردوە، ئەرکەکە قورسە، تەحەداکە گەورەیە، کێشە و رۆتین زۆرە، رێگری هەیە، بەڵام رێگەی زیاترمان نیە تا ئێستا".

ئەوە لەکاتێکدایە دوێنی خانەی ڕاپەڕاندنی بزوتنەوەی گۆڕان لەگەڵ جێگری سەرۆکی هەرێم وتیمی وزراری گۆڕان لەکابینەی نۆیەم کۆبونەوە و تاوتوێ دۆخی خەڵک و موچە و پرۆژەی چاکسازی کرا.


هەواڵی زیاتر